بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرش بۆسەر یەهودییەکان زیادی کردووە

هێرش بۆسەر یەهودییەکان زیادی کردووە
AvaToday caption
posted onMay 2, 2019
noبۆچوون

 

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک دەریدەخات ژمارەی هێرش دژی یەهودییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو زۆرتر بووە و بە تایبەت لە ئەمریکا و ئەوروپای ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە هەڵکشانە.

 

بە پێی توێژینەوەی زانستگایەکی ئیسرائیلی بە ناوی کانتور سەنتەر لە تەلئەبیب کە ئەنجامەکانی ڕۆژی یازدەی بانەمەڕ بڵاو بووە هۆکاری زۆربەی هێرشی سەر یەهودییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ هێندێک لە گرووپە ڕاست و چەپە تووندئاژۆکان و هێزە ئیسلامییەکان بوون. توێژەرانی ئەو توێژینەوە بە ڕاگەیاندنی ئەوەیکە زۆربەی هێرشەکانی سەر یەهودییەکان لە ئەمریکا، فەڕانسە، بەریتانیا و ئاڵمان ڕووی داوە نووسیویانە بیری دژە یەهودی هێدی هێدی دەبێتە بە بۆچوونی زاڵ و لە پاوانی گرووپە تووندئاژۆکان هاتووەتە دەر.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە دژە یەهودی بوون ئیدی لە پاوانی سێگوشەی چەپی تووندئاژۆ، ڕاستی تووندئاژۆ و بناژۆخوازی ئیسلامیدا نییە و گشتگیر بۆتەوە و بووەتە بە بەشێکی جیانەکراوەی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی یەهودی. هۆکاری زیاد بوونی ئەو هێرشانە بە تایبەتی لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ کۆچی گەورە یەهودییەکان، گوشاری ئابوری و سەرکوتی فەلەستینییەکان بە دەستی ئیسرائیل. هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لە ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٣٨٧ حاڵەتی هێرش کردن بۆسەر یەهودییەکان ڕووی داوە کە ١٠٠ حاڵەتی لە ئەمریکا بووە.

 

بیری دژە یەهود لە ئەمریکا

هێزە ڕاستەکانی ئەمریکا یەهودییەکان بە چاوی کەسانێک دەبینن کە ناسنامەی نەتەوەیی ئەوانیان خستۆتە مەترسی و چەپی ڕادیکاڵ وەک هۆکاری ناسەقامگیری ئابووری و پشێوییەکانی سەرچاەگرتوو لە جیهانیبوون دەیانبینن.

هێرش دژی یەهودییەکان بە شێوەی هێرش بە چەک یان بێ چەک، ئاورد تێبەردانی بە ئەنقەستی ماڵ و دوکان و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و هەروەها هێرش بۆ سەر کڵێسەکانیان ئەنجام دراوە. گەورەترین هیرش بۆ سەر یەهودییەکان لە سالی ٢٠١٨ لە ئەمریکا ڕووی داو تێیدا لە ڕۆژی ٢٧ مانگی ئۆکتۆبەر کەسێکی چەکدار هێرشی کردە سەر یەهودییەکان و بە هاواری ئەوەی کە دەبێ هەمووتان بمرن دەسرێژی لە ئامادەبووان کرد و بەو هۆیەوە ١١ کەس کوژران.

لە دوایین هێرش بۆ سەر ناوەندێکی ئایینی یەهودییەکان حەوتووی ڕابڕدوو لاوێکی ١٩ ساڵە بە دەسڕێژ لە ئامادەبووانی کڵێسەیەکى کالیفۆڕنیا ژنێکی کووشت و سێ کەسی دیکەی بریندار کرد.