بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەرلەمانتارەکانى کۆمارى ئیسلامى یاسایەکیان پەسەند کردووە کە خۆیان لێى تێناگەن!

پەرلەمانتارەکانى کۆمارى ئیسلامى یاسایەکیان پەسەند کردووە کە خۆیان لێى تێناگەن!
AvaToday caption
posted onApril 29, 2019
noبۆچوون

 

 

نوێنەرانی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ۳ی بانەمەڕ، پلانێکیان لەژێر ناوی "هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمان بە شێوەی پارێزگا بە پارێزگا" پەسەند کرد کە پاش تێپەڕبوونی یەک حەفتە هێشتا نازانن پلانەکە چ بووە، بە گشتی نە لێی ئاگادارن و نە وردەکارییەکانیشی دەزانن.

 

بە وتەی ئەسغەر سەلیمی یەکێک لە ئەندامانی کۆمسیۆنی ئەنجومەنەکانی پەڕلەمان "پلانی هەڵبژاردن بە شێوەی پارێزگا بە پارێزگا، کەموکۆڕی زۆری هەیە و دڵنیام زۆرێک لەو نوێنەرانەی کە دەنگیان بەم پلانە داوە، نە خوێندوویانەتەوە و نە دەشزانن چى تێدایە".

شەهابەدین بیمقدار ئەندامێکی دیکەی کۆمسیۆنی ئەنجومەنەکانی پەرلەمانەکەى کۆمارى ئیسلامى لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەری تەسنیم گوتوویەتى "من لە گەڵ ئەم پلانە هاوڕا بووم، ئەگەرچی هەندێ لایەنی بچووکی بۆم ڕوونە بەڵام بەگشتی نازانم دەنگ بە چی داوە".

دەستەى چاوەدێری ئەنجومەنی پاراستنی نیزامی کۆماری ئیسلامی، کەسانێکی هەناردەی پەڕلەمان کردووە کە زانیارییەکی سیاسییان نییە و تەنیا واژووکەری ئەو پلانانەن کە لە لایەن کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە دادەڕێژێت. شایانی باسە، پلانی پارێزگا بە پارێزگاکردنی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمان، ئاستى دەستێوەردان و ساختەکارى لە هەڵبژاردنەکان دەباتە سەرەوە، بەڵام نوێنەرانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی بە پەسەندکردنى یاسایەکى سەقەت و لە بەرژەوەندى مانەوەى کۆماری ئیسلامى خەڵکی ئێران دەخەنە دۆخێکى نەخوازراو و پڕۆسەیەکەوە کە دەسەڵات بە ئاسانى دەتوانێت دەنگەکانیان لێ بدزێت لە بەرژەوەندى مانەوەیان.

پەرلەمان ژن