بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داوای قەرەبووی قوربانیانی دەستی حیزبوڵا و کۆماری ئیسلامی دەکرێت

داوای قەرەبووی قوربانیانی دەستی حیزبوڵا و کۆماری ئیسلامی دەکرێت
AvaToday caption
سیناتۆرێکی دیکەی کۆماریخواز داوای پشتیوانی بنەماڵەی کوژراوانی تەقینەوەیەکی دەستى حیزبوڵا و ئێران لە لوبنان دەکات
posted onApril 27, 2019
noبۆچوون

 

مارکو ڕبیۆ، سیناتۆری کۆماریخواز ڕایگەیاند چووەتە ڕیزی شەش سیناتۆری دیکە کە لە نامەیەکدا داوایان لە وەزیری داد و جێگری دادوەری گشتیی ئەمریکا کردووە تا پشتیوانی لە دۆسیەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئێران سەبارەت سەبارەت بە تەقینەوەی بنکەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە بەیروت بکات.

 

لەو نامەیەدا کە ماڕکۆ ڕوبیۆ ڕۆژی هەینی شەشی بانەمەڕ بڵاوی کردووەتەوە، سیناتۆرە کۆماریخوازەکان داوایان لە ولیام بار سەزیری داد و نوئێل فڕانسیسکۆ جێگری دادوەری گشتیی ئەمریکا کردووە پشتیوانی لە دۆسیەی سکڵای بنەماڵەی قوربانییەکانی تەقینەوەی بنکەی هێزەی دەریایی ئەمریکا لە ١٩٨٣ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی خوێنبەها لە بانکی ناوەندی ئێران لە دامەزراوەیەکی لوکزامبورگ.

لەو نامەیەدا وێڕای وەبیرهێنانەوەی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵای لوبنان لەو تەقینەوەدا، ئاماژە بە  کوژرانی ٢٤١ ئەمریکایی کە بە مەبەستی ئاشتیپارێزی لە لوبنان جێگیر کرابوون، کراوە. لە درێژەی نامەکەدا وێڕای ئاماژە بە یاسایەکی پەسەندکراوی کۆنگرە لە ساڵی ٢٠١٢ ناسراو بە یاسای "کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێران" کە بە ڕوونی فەرمان بە دادوەریی گشتیی ئەو وڵاتە دەکات لە شوێنی دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی ئێران، خوێنبەهای قوربانیانی ئەو تەقینەوە بدرێتە بنەماڵەکانیان".

تەقینەوەى ١٩٨٣

دوای بریاری دیوانی بەرزی ئەمریکا لەمەڕ ڕەوابوونی سکاڵای قوربانیانی هێرشی تیرۆریستیی بەیروت و یازدەی سپتەمبەر بۆ وەرگرتنی خوێنبەها لە داراییەکانی ئێران، بنەماڵەی قوربانییەکان سکاڵایەکیان دژی کۆماری ئیسلامی لە شوێنی سامانەکانی ئێران لە ناوەندی ماڵی لوکزامبۆرگ بەرز کردووەتەوە.

ئەو نامەیە جگە لە مارکو ڕوبیۆ لە لایەن هەر یەک لە تام کاتن سیناتۆری کۆماریخواز، شیلدۆن وایتهاوس سیناتۆری دیموکرات، جیمز ئینهۆف سیناتۆری کۆماریخواز، جانی ئیساکسۆن سیناتۆری کۆماریخواز، جاش هاولی سیناتۆری کۆماریخواز و جان کۆرنین سیناتۆری کۆماریخواز واژووی لەسەر کراوە.