بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت کێشە لە نێوان کورد و لەک دروست بکات

کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت کێشە لە نێوان کورد و لەک دروست بکات
لەمێژساڵە کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت نەتەوەکانى ئێران پێکەوە تەبا نەبن!
کۆماری ئیسلامی پەروەندەسازی بۆ ئەو کەسانە دەکات ڕێ لە دووبەرەکی کورد و لەک دەگرن
posted onJuly 18, 2018
noبۆچوون


  دوابەدوای دەستبەسەرکردنی ٥ کەس لە چالاکانی لەک لە شارەکانی کرماشان و کوهدەشت لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی سوپا هەوڵی پەروەندەسازی بۆ کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی دیکە لەو ناوچانە دەدات.

 

ئیتلاعاتی سوپا بە لێستاندنی گووشی مۆبایل لەو چالاکانە دوای دوو حەوتوو لەو کارە مۆبایلی ئەو چالاکانە ناداتەوە و پێی گووتون مۆبایلەکانیان وێڕای ڕاپۆرتی پەروەندەکانیان ڕادەستی دادگا دەکات.  ئەو چالاکانە لە چەند ساڵی رابردودا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە پێشگرتنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دروستکردنی کێشە و ناکۆکی لە نێوان کورد و لەک لەو ناوچەیەدا.

 

کۆماری ئیسلامی بە دروستکردنی ڕەوتێک بە نێوی 'پان لەک' لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو هەوڵێکی زۆری دا کێشە و دوژمنایەتی لە نێوان لەک و کورد دروست بکات، بەڵام بە هۆی بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لە لایەن چالاکانی مەدەنی لەسەر ئەو پڕۆژەیە، قەت نەتوانرا سەرکەوتن بەدەست بهێنرێت.

 

ئێستا کە گوشارە نێوخۆییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی رۆژ لەگەڵ رۆژ لە هەڵکشاندان و هاوپێوەندی نەتەوە و فەرهەنگە جۆراوجۆرەکانی ئێران بۆ ڕووخانی کۆمارى ئیسلامى جار لەگەڵ جار زیاتر دەبێت، ئەو ڕێژیمە خوازیاری ئەوەیە جارێکی دیکە گڕێو لەسەر ئەو کارتە سووتاوە بکات و لە ڕیگەی گرتنی چالاکان و بژاردەکانی لەک و کورد هەوڵ بۆ بەستێنخۆشکردن بۆ سازکردنی دوژمنایەتی لەنێوانیان بدات.