بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تا دێت ئاستی دزی و گەندەڵییە مالییەکانی عەلی ئەنساری فراوانتر دەبێت

تا دێت ئاستی دزی و گەندەڵییە مالییەکانی عەلی ئەنساری فراوانتر دەبێت
AvaToday caption
posted onApril 23, 2019
noبۆچوون

 

عەلی ئەنساری بە درووست کردنی تۆڕێکی جاڵجاڵۆکەیی و لە ڕێگەی سەد کۆمپانیا کە لەبنەڕەتدا هەر بوونیان نییە سەد و دە هەزار میلیار تمەن وامی لە سیستەمی بانکی ئێران وەرگرتووە.

 

ئاستی خەسارەتی بەرهەم هاتوو لە لایەن گەورەترین گەندەڵەکانی مێژووی ئێران تا ئاستێک گەورەیە کە بە گووتە و دانپێدانانی کاڕناسانی ئابوری کۆماری ئیسلامی ئیدی بانکەکان هیچ پوڵێکیان نەماوە و تەنانەت توانایی دانی وامێکی چکۆلەیان بە بەرهەمهێنەران نییە.

گەورەترین گەندەڵی مێژووی ئێران کە لە ڕێگەی بانکی ئایندە و بە بیانووی درووست کردنی پڕۆژەی ئێران ماڵ ئەنجام دراوە، سیستەمی بانکی ئێرانی پەکخستووە و سەرەڕای گوشاری هەڵاوسانی ساڵی ڕابڕدوو لە ئەگەری ئەوەی جارێکی دیکە بانکی ناوەندی ناچار بە درووست کردنی پوڵ بکاتەوە ئەوە لە ساڵی نوێدا گوشارێکی هەڵاوسانی زۆرتر دەکەوێتە سەر خەڵکی ئێران.

جگە لە خامنەیی و بەیتی ڕێبەری کێی دیکە دەتوانی ئاوا پێش بگرێت بە لێپێچینەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی دزانی سامانی خەڵکی ئێران؟

عەلى ئەنسارى و گەندەڵى