بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەندەڵ ناتوانێت ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە!

گەندەڵ ناتوانێت ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە!
ئابڕووچوونى دەستتێکەڵکردنى فەرماندەى هێزە ئینتیزامییەکان لەگەڵ ئیمام جومعە لە قاچاخ و دزی
posted onJuly 15, 2018
noبۆچوون


 

نیوەڕۆى ڕۆژى شەممە ٢٣ى پووشپەڕ، هێزەکانى سوپا و ئیتلاعات لە شەقامەکانى دەوروبەرى شارەوانى ئیلام جێگیر کران و لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرهەنگ محەمەد سەعید یارى فەرماندەى هێزە ئینتزامییەکانى پارێزگاى ئیلامیان دەستبەسەر کرد.

 

بە پێىى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، سەرهەنگ یارى لەگەڵ محەمەد نەقى لوتفى ئیمام جومعەى ئیلام، کەلووپەى کۆن و ئەنتیکە و گرانبەهاى شێروانى بە بەهاى چەندین ملیۆن دۆلار بردووەتە دەرێ و فرۆشتوویانە.

پاش ئاشکرابوونى دزى و گەندەڵى سەرهەنگ لوتفى و دەستتێکەڵکردنى لەگەڵ حوجەتولئیسلام لوتفى لە بەیتى ڕەهبەریی کۆمارى ئیسلامى، فەرمانیان بە ئیتلاعاتى ئیلام کردووە کە ڕێگە نەدەن ئەم هەوڵە لە دونیاى مەجازى بڵاو ببێتەوە و بۆ پاراستنى شەخسیەتى نوێنەرى وەلى فەقیهە ببەستن. سەرهەنگ یاریش بە شێوەى کاتى ئازاد بووە.

ڕوون نییە کە کێى دیکە لە دزین و تاڵانکردنى بەرهەمە کەونارا و کۆنەکانى شێروانى پارێزگەى ئیلام دەستى هەبووە، ئەو کەلووپەلە ئەنتیکانەى کە هى سەردەمى ساسانییەکانن؟!