بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی زانیاری لەسەر دۆسیەی سمایل بەخشی

کۆماری ئیسلامی ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی زانیاری لەسەر دۆسیەی سمایل بەخشی
AvaToday caption
posted onApril 22, 2019
noبۆچوون

 

پارێزەری سمایل بەخشی سەبارەت لە دوایین هەواڵ لەسەر چالاکڤانی کرێکاری و دەستبەسەرکراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی، گووتی "دەسەڵاتی دادوەری و هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵە و پارێزەری دۆسیەی سمایل بەخشییان ڕاگەیاندووە نابێ زانیارییەکانی ئەو دۆسیەیە بدرێتە میدیاکان و بڵاو بکرێتەوە".

 

سەندیکای کرێکارانی قامیشى شەکری حەوت تەپە لە کاناڵی تلێگرامی خۆی لە زمانی فەرزانە زیلابی پارێزەری سمایل بەخشییەوە نووسیویەتی "بەرپرسانی دادوەری و هێزە ئەمنییەکان بە سمایل بەخشی و بنەماڵە و پارێزەرەکەی ناوبراویان گووتووە نابێ هیچ هەواڵێک لەمەڕ ئەو دۆسیەیە بڵاو بکەنەوە". ئەوە لە کاتێکدایە بە بێ ئەوەی سزای بەخشی یەکلا کرابێتەوە بە ئەو چالاکە کرێکارییە بە شێوەی  لە گرتووخانە ڕاگیڕاوە.

سمایل بەخشی و سپیدە قلیان لە مانگی خەزەڵوەری سالی ٩٧ لە کاتی خۆپێشاندانی کرێکارانى قامیشى شەکری حەوت تەپە قۆڵبەست کران. ئەو دوو چالاکە دوای ئازادکرانیان ڕایانگەیاند کە لە ژێر ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆردا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملی کراون.

دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی و دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ بانگەشەی ئەو دوو کەسە دەکەن، بەڵام لە جێگەی بەدواداچوون بە دۆسیەکە بۆ جارێکی دیکە، هەردوو چالاکیان قۆڵبەست کردەوە.