ئەم ڕووداوە بەرپرسانی حزبە رۆژهەڵاتیەکانی هێنایە سەر خەت و زۆربەیان سپای پاسدارن بە تۆمەتباری سەرەکی ئەم رووداوە دەزانن.
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە راگەیاندراوێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەڵێت " ئەم کارەساتە هەرچەند رووداوێکی دڵتەزێنە، بەڵام دەتوانێ ببێتە هەوێنی هاوخەمیی سەرتاسەریی کوردستانیان و هەستی هاونیشتمانی و بەدەردی یەکەوەبوون بەرزتر بکاتەوە."
لە درێژە ی پەیامی حدکا هاتووە : ئەم رووداوە دڵتەزێنانە لەبەر سەرەڕۆیی و بەرژەوەندیخوازیی سەرانی کۆماری ئیسلامییەک روو دەدەن کە گیانی مرۆڤەکان و بەتایبەت مرۆڤی کوردیان بەلاوە هیچ بایەخێکی نییە و تەنیا دەیانهەوێ نەوتی بەشێکی دیکەی کوردستان بە تانکەر بدزن و ئامادە نین کە تەنانەت ڕێگاوبانی تایبەت بۆ ئەو جۆرە گواستنەوانە دروست بکەن.
کۆمەڵە – رێکخراوی کوردستانی حزبی کومونیستی ئێران لە راگەیەندراوێکدا سەرەڕای دەربڕینی په‌ژاره‌ی بۆ گیان به‌ختكردووانی ئه‌م ڕووداوه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان و خه‌ڵكی شاری سنه و هه‌موو كوردستان سپای پاسداران بۆ بەرپرسی سەرەکەی لە رووداوەکە دەزانن.
لە راگەیەندراوەکەی کۆمەڵەدا هاتووە: ڕۆژانه به سه‌دان كامیۆنی هه‌ڵگری باری نه‌وتی قاچاخ كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سپای پاسداران دایه، له كوردستانی عێراقه‌وه به‌ره‌و شوێنه‌كانی ئێران و به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌گوازرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای پاره‌یه‌كی خیاڵی كه ده‌ستی سپا و بازه‌رگانانی ئه‌م كاره قاچاخه ده‌گرێت، هیچ هه‌وڵێك بۆ ستاندارد كردنی ئه‌منییه‌تی جادده‌كان نادرێت.
لە درێژەی پەێامەکەیدا کۆمەڵە دەڵیت: ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ڕووداوی له‌م چه‌شنه له شاری سنه و ده‌ورووبه‌ری ڕوو ده‌دات. هێشتا بیره‌وه‌ری تاڵی كه‌وتنی كامیۆنه‌كانی هه‌ڵگری مه‌وادی شیمیایی بۆ نێو ده‌ریاچه‌ی سه‌دی سنه و چه‌ندین ته‌سادوفی بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت له جادده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه، له‌بیر كه‌س نه‌چووه‌ته‌وه. هێشتا خه‌ڵكی شاری سنه به ده‌ست ئازاره‌كانی ئاشكرا و شاراوه‌ی ئالووده بوونی ئاوی سه‌دی سنه به مه‌وادی شیمیاییه‌وه ده‌ناڵێنن.
هەروەها حزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) لە راگەیاندراوێکدا هاوخەمی بۆ ئەو رووداوە دەربڕی و "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی شاری سنه و کوردستانی کرد و سیاسه‌ت و ڕەفتاری نابه‌رپرسانه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان و ژینگه‌ی کوردستان شه‌رمه‌زارکرد."
لە پەیامەکەی حدک هاتووە : ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه ڕووداوی دڵته‌زێنی له‌و چه‌شنه له ڕێگاوبانه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی هاتوچۆی نه‌وتکێشه‌کان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ ئێران ڕوو ده‌دا، که هۆکاره سه‌ره‌کییه‌که‌شی بۆ په‌ره‌نه‌سه‌ندنی کوردستان به‌تایبه‌ت پشتگوێخستنی ڕێگاوبانه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حدک هەروەها دەڵێت : چهندپاتهبوونهوهی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنانه له کوردستان ئه‌گه‌ر له ته‌نیشت چه‌ند کاره‌ساتێکی دیکه‌ی وه‌ک ئاگرگرتنی دارستان و لێره‌واره‌کان و تێکدانی ژینگه‌ی کوردستانیان دابنێین، پێمان ده‌ڵێن که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌نده به چاوی نابه‌رپرسانه و دوژمنکارنه له کوردستان، خه‌ڵکی کورد و ژینگه‌ی کوردستان ده‌ڕوانێ
مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخوشی لە "کەسوکاریی قوربانیانی رووداوە" هاتووچووەکەی سنە دەکات.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە " بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد."
هەروەها عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران لە پەیامێکدا "گەندەڵی و نابەرپرسی کاربەدەستانی رژیمی (کۆماری ئیسلامی) بە هۆکاری سەرەکی" رووداوەکە ناوبرد.
لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا موهتەدی هاتووە " ئەمە یەکەم جار نییە کە خەڵکی سنە لە ئاگری ئەم جورە بارانەدا کە بە ئەگەری زۆر بەشێکە لە چالاکیەکانی قاچاخی سپای پاسداران دەسوتن."
لە درێژەی پەیامەکەی موهتەدی هاتووە " پێشتریش چەند باری ژەهراوی کەوتنە نێو ئاوی خواردنەوەی سنە، لە هیچکام لە ئەو رووداوانە تاوانبارەکان و هوکارەکان دیاری نەکران، نابێت بهێڵین رژیمی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ئەمە بە کارە نابەرپرسانەکانی لە گەڵ گیان و ماڵی خەڵک گەمە بکات."
ئەگەر چى چەند چالاکڤانێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان تۆمەتى قاچاخى نەوت لە باشوورى کوردستانەوە بەرەو ئێران دەدەنە پاڵ چەند بەرپرسێکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، بەڵام لە بەرامبەر و تا ئێستا هیچ بەرپرس و ئۆرگانێکى ئەو حزبەى باشوور لەم بارەوە لێدوانیان نەداوە و هیچ بەیاننامەیە و پرسەنامەیەک بڵاو نەکراوەتەوە.