بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لەژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی تا دێت خەسارەکانی لافاوەکە زیاتر دەبن

لەژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی تا دێت خەسارەکانی لافاوەکە زیاتر دەبن
AvaToday caption
posted onApril 14, 2019
noبۆچوون

 

قەیرانی بەڕێوەبەری کۆماری ئیسلامی و نەهامەتییەکانی سوپای پاسدارانی تێرۆریست، خەڵک و ژینگەی ئێرانی تووشی زۆرترین خەسار کردووە.

 

بەپێ ئاماری فەرمی هەواڵدەرەکانی کۆماری ئیسلامی :

- لافاوەکەی ئێران تا ئێستا ۷٦ کوژراوی لێکەوتووە

- زیاتر لە ٤٤۰۰ گوندی تووشی خەساری ١٠٠% کردووە

- لە هەندێک شوێنی گوڵستان پاش سێ حەفتە تێپەڕبوون لە لافاو، هێشتا ماڵ و ژیانی خەڵک لەژێر ئاودایە و نەتوانراوە ئاوی لافاوەکە بەرەوە زەریای خەزەر بەڕێ بکرێت.

ـ زیاتر لە ۳۰۰۰ ملیار تمەن خەسار بە باخ و مەرەزەکانى پارێزگای گوڵستان کەوتووە.

- پۆل دۆختەر و مەمولان لە ژێر دوو گەز قوڕدا نوقم بوون.

ـ هەموو ژێرخانە فیزیکییەکانی ئەم دوو شارە کاول بووە، کەچی قایمقامی پۆل دۆختەر دەڵێ "ڕادەی خەسارەکانی ئەم دوو شارە ۷۰ ملیار تمەنە"..

ـ بەڵام هەر بەپێ ئاماری خۆیان ۱۳ هەزار ملیار خەسار بە بەشی کشتوکاڵ کەوتووە.

ـ زیاتر لە ۱٤ هەزار کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان بە شێوازی جۆراوجۆر تێک چوونە.

ـ ۱٥۰ هەزار خانوو تووشی خەساری قورس بوونەتەوە کە ۳۰%ی ئەم خەسارانە هی پارێزگای لوڕستانە.

- خەسارێکی زۆر بە سووسنگرد و بەشێک لە ئەهواز کەوتووە و بەشێکی زۆر لە زەویوزاری خەڵکی خوزستان لە ژێر ئاوە.

-  زیاتر لە ۷۰%ى کۆمپانیای نەیشەکەرى خوزستان کە تەنیا هیوای کرێکاران بوو، بە بن ئاو کەوتووە و ۳۰ هەزار هێکتار لە زەوینەکانی ئەم کۆمپانیایە لە ژێر ئاوە.

خەسارى لافاو

بەگشتی، بە وتەی وەزیری کۆمار ئیسلامی خەساری لافاوەکە تا ئێستا زیاتر لە ۳٥ هەزار میلیار تمەنە.

کەچی هێشتا بەنداوی زایەندەڕوودی ئیسفەهان پڕ نەبووە. بەپێ لێکدانەوەی کارناسانی ئاو: ئەگەر ئێران بەڕێوەبەرییەکی بەهێز و دروستی هەبوایە، ئەم لافاوە دەیتوانی دەرفەتێکی باش بێت تا بە بەڕێکردنی ئاوەکان بەرەو گۆلی ورمێ و ڕووباری زایەندەڕوود، ئەم دوو شوێنە ببووژێنەوە، بەڵام ئەوەی کە بینیمان بەس خەسار و تیاچوونی ژینگە وخەڵک و ماڵیان بوو.

ئێستاش بەپێ دوایین هەواڵەکانی کەش و هەوا، لەم چەند ڕۆژەدا مەترسی لافاو لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئێران، لەسەر پێنج پارێزگای کرمان، بەلوچستان، هورمزگان و خوراسان بە هۆی ۱۹ ئەوەندەبوونی ڕێژەی بارینەکان لەم ناوچانەدا، بەهێزە. زەوییەکانى ڕۆژهەڵات و باشووری ئێران بە هۆی نەبوونى گژوگیا و دارستان، ئەگەر تووشی لافاو ببنەوە، گەورەترین کارەسات ڕوو دەدات.