بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بنکەیەکی مووشەکی دوورهاوێژی ئێران ئاشکرا بوو

بنکەیەکی مووشەکی دوورهاوێژی ئێران ئاشکرا بوو
تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى پێشتر چەند بنکەیەکى مووشەکى و ئەتۆمى کۆمارى ئیسلامى ئاشکرا کردووە!
توێژەرێکی ئاڵمانی، بنکەیەکى شاراوەی مووشەکی دوورهاوێژی ئێرانی ئاشکرا کرد.
posted onJuly 7, 2018
noبۆچوون


حەوتوونامەی ئیشپیگێڵ بڵاوی کردۆتەوە کە لاوێکی ٢٩ساڵە بە ناوی فابیان هینتس کە بە ڕەچەڵەک ئاڵمانییە و بۆ ئەنجامدانى خولێکی توێژینەوەیی سەردانی کالیفۆڕنیای کردبوو، توانیویەتی بنکەیەکی مووشەکی دوورهاوێژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ویدیۆی یوتیوب  ئاشکرا بکات.

ئەو بنکە مووشەکییە کە لە شاری شاهروود هەڵکەوتووە و لە لایەن حەسەن تارانی موقەدەم (کە بە باوکی گەڵاڵە مووشەکییەکانی ئێران ناسراوە) و یەکێک لە سەردارەکانی سوپای پاسدارانە، بنیاد نراوە. سەردارێک کە لە ساڵی ١٣٩٠ و لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنکەیەکی تەقەمەنی سوپای پاسداران کوژرا.

شایانی باسە چەندین بیرمەند و شارەزای کاروباری چەک و تەقەمەنی لێکۆڵینەوەکانی ئەو توێژەرە ئاڵمانییەیان پشت ڕاست کردۆتەوە و پێشتریش تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى چەند ناوندى مووشەکى و ئەتۆمى لە پرکى شیانى باکوورى تاران و تازاواى جوانڕۆ و.. ئاشکرا کردبوو.