بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەیسى دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق داخرا

کەیسى دەرکردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق داخرا
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2019
noبۆچوون

 

لەسەروبەندی سەردانەکەى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕەتی کردەوە دوو پەیامى جیاواز لە پرسی کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەخاکى وڵاتەکەى هەبێت.

 

مەحمەد حەلبوسی، لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى مانەوەى هێزە سەربازییەکانى ئەمەریکا ڕایگەیاند "هێشتا شەڕى دژى تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و، ئەو بابەتەشم لەگەڵ بەرپرسانى ئەمەریکا گفتوگۆ کردووە و ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەى بچنە قۆناغێکى ئەو جەنگەوە".

بەگووتەى خۆیشى ئەو قۆناغە بریتی دەبێت لە "وشککردنەوەى سەرچاوە هزرى و داراییەکانى ئەو بیرە تووندڕەوەیە کە تواناى ڕاکێشانى خەڵکى نوێی هەیە". دەشڵێت "هەموو هێزە سیاسییەکان کۆکن لە درێژەدان بە هەوڵە هەواڵگرییەکان و ڕاهێنانى هێزەکان، بەو پێیەى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق پێی باشە و گونجاوە".

هاوکارى هێزە ئەمریکی و عێراقییەکان بەردەوامە

هاوکارى هێزە ئەمریکی و عێراقییەکان بەردەوامە

لەبارەى سەردانەکەى ئێران کە ناڕەزایی لێکەوتەوە، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دووپاتی دەکاتەوە "لە بەرژەوەندی عێراقە سەردانى هەر وڵاتێک بکەم بە تایبەت وڵاتانى دراوسێ، لەگەڵ ئێران سنوورێکى ١٤٠٠ کلیۆمەتریمان هەیە و ناتوانین ئەو وڵاتە پشتگوێ بخەین".

حەلبووسی لەبارەى پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە خاکی عێراق، نایشارێتەوە کە بەشێک لە فڕاکسیۆنە پەڕلەمانییەکان لەپشت ئەو پرسەن و لەم بارەوە گووتی " ەک چۆن ئێمە لەپێناو بەرژەوەندی عێراق دەجوڵێبیەوە، هێزى دیکەش بە پێی بەرژەوەندی لایەنى دیکە دەجوڵێتەوە، دووپاتی دەکەمەوە پرسى کشانەوەى ئەمەریکا بە یەکجارى داخراوە". هێماشى بەوە کرد "بەفیرۆدانى کاتى زیاتر لەسەر ئەو پرسە، لە بەرژەوەندی تیرۆرە نەوەک عێراق".

لەبارەى سزاکانى عێراق و ڕاگرتنى هاوردەکردنى غاز و وزەى کارەباى ئێران، حەلبوسی جەخت لەوە دەکاتەوە "ئەو کەیسەیان لەگەڵ ئەمریکییەکان باس کردووە و بەنیازیشن لە چوارچێوەى گرێبەستەکانیان لەگەڵ (ئیکسۆن مۆبیل)، بابەتى زیاتر لەسەر پرسى غازەکە تاوتوێ بکەن".

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق نەیشاردەوە کە "عێراق بەرگرى لە کەس ناکات، بەڵام ڕەوشەکەى ڕێگەى پێ نادات پێداویستییەکانى خۆى دابین بکات، نهێنیش نییە ناڕەزاییەک بەرامبەر دەستێوەردانى ئێران و چۆنیەتى کۆتاییهێنان بەو پرسە لە عێراق و ناوچەکەش هەیە".

هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا