بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی ئاگر لە مەزرا و پاوانى خەڵکی ژاوەرۆ بەردەدات

کۆماری ئیسلامی ئاگر لە مەزرا و پاوانى خەڵکی ژاوەرۆ بەردەدات
چالاکییەکانى حدکا لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهانەى داوەتە دەست کۆمارى ئیسلامى بۆ ئازار و ئەزیەتى خەڵک
کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ دۆزینەوەى پێشمەرگە ئاور لە مەزرا و پاوانەکان بەردەدا
posted onJune 21, 2018
noبۆچوون

 

بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگە، کۆماری ئیسلامی زەویوزاری خەڵک دەسوتێنێت و کوێرکوێرانە تەقە لە کوێستان و پێدەشتەکانی ژاوەرۆی سنە و مەریوان دەکات.

لە وەرزی گەرمبوونەوەی خەباتی پێشمەرگانەدا و دوای ئەوەی چەند تێکهەڵچونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای پاسداران لە چەند شوێنی جیاوازی کوردستان ڕووی دا، سوپای پاسداران بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک لە هەر جۆرە هاوکاریکردنێکی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی ژاوەرۆی سەر بە شارەکانى سنە و مەریوان ئاگر لە مووچە و مەزرای خەڵک بەر دەدا و کەشێکی تەواو نیزامی بەسەر ئەو ناوچانەدا زاڵ دەکات.

هەر لەو پەیوەندییەدا چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە کە نیگەرانی خەڵکی وەرزێڕ و جووتیاری ئەو دەڤەرەی لێ کەوتووەتەوە .

لە پاش تێکهەڵچوونەکەى سیاکێوی شارى شنۆ کە تێیدا ٩ پاسداری کۆماری ئیسلامی بە دەستی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کوژران و پتر لە ١٩ کەسی تریان لی بریندار بوون، کۆماری ئیسلامی بە چاوساغی جاشەکانى ئەو دەڤەرە هێزێکی زۆری ڕەوانەی بەرزایی ئەو شار و مەڵبەندانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانى کردووە کە گومان دەکرێ هێزی پێشمەرگەی لێبێ.

لەو پێوەندیەدا زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو جاشانە بە لەبەرکردنی جلوبەرگی پێشمەرگانە و لەسەرکردنی جامانە دەچنە نیو خەڵکی گوندەکان و خۆیان بە پێشمەرگەی حیزبە ڕۆهەڵاتییەکان نیودێر دەکەن و بە زۆرەملێ پارە و پووڵ لە خەڵک دەستێنن.