بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نوێترین کارى هونەرى دەمیرتاش لە زیندانەوە

نوێترین کارى هونەرى دەمیرتاش لە زیندانەوە
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2019
noبۆچوون

 

گەرچی دوژمن وا ئەزانێ بە دیلی لاڵ ئەبم / باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابخانەیە

بیری ئازادیم لە زیندان فراوانتر ئەبێ / قوڕبەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) کە زیاتر لە دوو ساڵە بە "تۆمەتى ئەندامیەتى پارتى کرێکارانى کوردستان" لە زیندانى ئەدەنەیە، نوێترین کارى هونەرى خۆى بڵاو کردەوە.

دەمیرتاش لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکى بە بۆنەى هەڵبژاردنەکانى ئەمڕۆى شارەوانییەکانى وڵاتى تورکیا بڵاو کردەوە و داواى لە لایەنگرانى هەدەپە کرد کە ڕووبکەنە سەر سەندووقەکانى دەنگدان و دەنگى خۆیان بدەن و نەهێڵن دەنگیان بە فیڕۆ بچێت. لە پەیامەکەیشیدا بڵاوى کردووەتەوە کە ئەو نیگارەى کە دەمیرتاش کێشاویەتى دەیکاتە دیارى بۆ لایەنگرانى هەدەپە کە نیگارى جۆرە بولبولێکە وەک سیمبولى ئازادى.

 

پەیامەکەى دەمیرتاش وەهایە:

سڵاو..

ئێوە چۆنن..

ئێمە دەچینە سەر سەندووقى دەنگدان، وانییە؟!

دەنگى خۆتان بەکار بهێنن، تا هەژمارکردنى دەنگەکان لە تورکیە تەواو نەبێت واز لە سەندووقەکانى خۆتان نەهێنن و بیانپارێزن. ئەنجامى ئەم دەنگدانە هەر ئەم ئێوارەیە پێکەوە تەماشا دەکەین. ئەم وێنەیەى کە بە دەستى خۆم نەخشاندوومە، ئێوەشى لەگەڵ پشکدار دەکەم. بە هیواى ئەوەى کە بەیانى ڕۆژێکى خۆشتر بێت".

شایەنى باسە دەمیرتاش هەر لە زیندانەوە کتێبێکى بە ناوى "سەحەر" بڵاو کردەوە کە کۆمەڵێک کورتە چیرۆکى لەخۆ گرتووە و چەندین گۆرانیشى لە زمانى کوردى و تورکى بڵاو کردووەتەوە.

دەمیرتاش