بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لاوفاو ١٠٠٠ ملیار تمەن زەرەری لە گوڵستان داوە

لاوفاو ١٠٠٠ ملیار تمەن زەرەری لە گوڵستان داوە
AvaToday caption
posted onMarch 27, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی ئاماری نووسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و کەمکردنەوەی کارەساتە سروشتییەکان لە بەشی کشتوکاڵدا لافاو زیاتر لە ١٠٠٠ ملیار تمەن زەرەرى لە خەڵکی گوڵستان داوە. لەو ڕێژەیە ٧٦٠ ملیار تمەن لە بەشتی چاندنی دانەوێڵە، ١٥٠ ملیار تمەن بەشی ئاو و خاک و ژێرخانەکان، ١٢٠ ملیار تمەن بەشی باخەوانی و ٦٠ ملیار تمەن بەشی ئاژەڵ و پەلەوەرانە.

 

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە خەساری ئاژەڵە قورس و سوکەکانی مازندەران زیاتر لە ٢٣٠٠ سەر بووە و لافاو خەسارەتی گەیاندووە بە ١٢ یەکەی ڕاگرتنی مریشک و ١٠ یەکەی بەخێوکردنی ماسی. خەسارەتی لافاو بۆ بەشی کشتوکاڵی مازندەران بە ٥٥٥ ملیار تمەن خەمێڵندراوە کە ڕێژەی خەسارەکانی لافاو بۆ باخەکانی مازندەران ٢٦٦ ملیار تمەن، ئاو و خاک و ژێرخانەکان ١١٥ ملیار تمەن و بەشی ئاژەڵ و پەلەوەر و گیانلەبەرە ئاوییەکان ١٠٧ ملیار تمەن بووە.

هەر لە مازندەران بە هۆی هاتنی لافاو لە ١٠ بۆ ١٥ شوێن ڕۆچوونی زەوی ڕووی داوە، کارەبای ٦٠٠ ئاویی پچڕاوە، ٦ پردی سەرەکی و ٦٠ پردی لاوەکی ڕووخاوە و هەروەها ٦ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە هۆی لافاو خەساریان بەرکەوتووە. بە پێی دوایین ئامارەکان لە پارێزگای گوڵستان ٢ کەس و لە مازندەران ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەدوای ڕەخنەی زۆری خەڵک لە ئامادە نەبوونی پارێزگاری گوڵستان لە ناوچە لافاو لێدراوەکان، عەبدولرەزا فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشکرای کرد پارێزگاری گوڵستان لە دەرەوە وڵاتە. هەر لەو پێوەندییەدا ئاڤاتودەی ئاشکرای کردبوو کە پارێزگاری گوڵستان لە کانادایە.