بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کونسوولگەریی ئێران مۆڵگەیەک بۆ قاچاخ

کونسوولگەریی ئێران مۆڵگەیەک بۆ قاچاخ
AvaToday caption
posted onMarch 2, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کونسووڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئیستانبووڵ بووەتە ناوەندێک بۆ کاری نایاسایی و بە پارەیەکی زۆر کارئاسانی بۆ ئەو کەسانە دەکات کە لە ئێرانەوە قاچاخ بوون و ڕوویان لە تورکیا کردووە.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد بە هۆی بارودۆخی خراپی ئابووری کە بە هۆى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى دروست بووە، خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە تورکیا کردووە و بەتەمای چوونە ئەورووپان، یان ئەو کەسانەی کە لە ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە قاچاخ بوون و لە شارەکانی تورکیا گیرساونەتەوە، کونسووڵگەریی ئێران لە ئیستەنبووڵ ئەم هەلەی قۆستووەتەوە و بە پارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی ساختە بۆ ئەو خەڵکە ساز دەکات و بە نایاسایی کارەکانیان بۆ ڕایی دەکات.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە گوتى "لەناو کونسووڵگەریی ئێران لە ئیستەنبووڵ تۆڕێکی ساختەکاری پێک هێنراوە و خەریکی ئەو کارانەن، چونکە زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی ئێرانی ئێستا لە ئیستەنبووڵن و سەرگەردانن و ئەو تۆڕە ساختەکارییەش ئەم هەلەیان قۆستووەتەوە و دەستیان کردووە بە ڕووتاندنەوەی خەڵک و تەنانەت کارە یاساییەکانی تایبەت بە کونسووڵگەری بۆ خەڵک بە پارەیەکی زۆر ڕایی دەکەن، کە خۆی پێشتر بە تیرۆرکردنی زانایەکی ئەتۆمی دەستگیر کرابوو".

بە پێى زانیارییەکان، ئەو باند و تۆڕەی ناو کونسووڵگەریی ئیران تەنانەت یارمەتیی ئەو کەسانەش دەدەن کە لە ئیران تاوانی قورسیان ئەنجام داوە و کارئاسانیان بۆ دەکەن بۆ ئەوەى دەربازی ئەورووپا بن و بە پارەیەکى زۆر کاریان بۆ سەدان کەس ڕایی کردووە کە لە تورکیا نیشتەجێن، یان بە قاچاخ کەسە تاوانبارە ئێرانییەکان کە هەڵاتوونەتە تورکیا، لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی ئەورووپییان کردوون و دەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا بە پێچەوانەکەى ئەم کارە دەکرێت، سەرچاوەیەکى نێوخۆیی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى باسى لەوە کردووە کە "ئێستا کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى لە تورکیا، هەندێک کەسى خوازراى کۆمارى ئیسلامى بە ناوى دروستکردنى بەڵگەنامەى تایبەت و ساختە دەگرنەوە و دەیاننێرەوە بۆ ئێران" کە لە تازەترین ڕووداوى هاوشێوەى ئەمەیش دەتوانین ئاماژە بە پێدانەوەى دوو ڕۆژنامەنووس بکەین کە لە تورکیە درانەوە بە کۆمارى ئیسلامى".