بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

١٠ حەقیقەت لەبارەى شارلۆت بڕۆنتێ

١٠ حەقیقەت لەبارەى شارلۆت بڕۆنتێ
شارلۆت بڕۆنتێ یەکێک لە سێ خوشکە بەنێوبانگەکەى برۆنتێیە کە زیاتر بە ڕۆمانى (جەین ئێیر ـ Jane Eyre) دەناسرێت، بەڵام حەقیقەتى ژیانى ئەم خاتوونە ڕۆماننووسە زۆر زیاترە لەم ڕۆمانە کە لێرەدا ١٠ حەقیقەتى دەخەینە ڕوو:
posted onMay 26, 2018
noبۆچوون

 

شارلۆت بڕۆنتێ لە ٢١ى نەورۆزى ساڵى ١٨١٦ لە باوکێکى ئیرلەندى و دایکێکى کۆرنیایی لە بەریتانیا لەدایک بوو. ئەو سەرەڕاى ئەوەى ژیانى لێوڕێژ بوو لە تراژیدى و مەرگەسات، ڕۆمان و شیعرەیلێکى نووسى کە بە درێژایی و تەنانەت تا ئەوڕۆکەش کە زیاتر لە ٢٠٠ ساڵى بەسەردا تێدەپەڕێت، هەروا بەنێوبانگ و بەردەوام چاپ دەکرێنەوە و لێیان دەفرۆشرێت. بەڵام جگە لە ڕۆمانەکانى زۆر شتى دیکە هەن کە پێویستە خوێنەران و هۆگرانى ئەم خاتوونە ڕۆماننووسە بیزانن.

 

کە دایکى مرد، شارلۆت ٥ ساڵان بوو:

ماریا برۆنێل بڕۆنتێ کە لە ساڵى ١٨٢١ى زایینى و لە تەمەنى ٣٨ ساڵی بە هۆى شێرپەنجەى منداڵدانەوە کۆچى دوایی کرد بوو، مێردەکەى پاتریک بڕۆنتێ و شەش کچە چکۆڵانەکەى جێ هێشت. پاش مردنى ژنەکەى، پاتریک چوار لە کچەکانى کە شارلۆتیش یەکێک لەوان بوو، ناردە خوێندنگەى شەوانەڕۆژى. دواتر بڕۆنتێ سوودى لە ئەزموونەیلى خراپى خۆى لەو قوتابخانەیە وەک سەرچاوەى نووسین و ئیلهامى دامەزراوەى 'لوود' لە جەین ئێیر وەرگرت. لە گەورەساڵى بڕۆنتێ لە نامەیەکدا کە باسى دایکى دەکات، دەڵێت: "ئارەزووم بوو کە زیندوو بوایە و بمتوانیبایە بیناسم".

 

بڕۆنتێ هەر لە منداڵییەوە شیعر و چیرۆکى دەنووسى

لەگەڵ ئەوەى کە لەسەر یەکێک لە کارتەکانى ڕاپۆرتى قوتابخانەى بڕۆنتێ نووسراوە: "بە گشتى لە چاو تەمەنى زیرەک و هۆشیارە، بەڵام پەیڕەوى لە بەها و ڕێگاکان ناکات". بڕۆنتێ لە سەردەمى مناڵى و مێرمنداڵی خۆیدا وەک خوورەى کتێب بوو. چیرۆکى دەنووسى و لەگەڵ برا و خوشکەکانى خەریکى شانۆگەرى بوو. بەتایبەت لەگەڵ براکەى، بڕۆنێل، شانۆنامە و چیرۆکى دەنووسى. ئەوان بۆ سەرگەرمى خۆیان گۆڤاریان دروست دەکرد کە هەموو شتێکى لە گۆڤارێکى ڕاستەقینە دەچوو، وتار و نامە و شیعر و ڕێکلام و یادداشتى سەرنووسەر و .. هەموو شتەکانى گۆڤارێکى ڕاستینى تێدا بوو.

 

وەک مامۆستا کارى دەکرد بەڵام حەزى لە مامۆستایەتى نەبوو

بڕۆنتێ لە بەرەبەرەى تەمەنى بیست ساڵى خۆیدا وەک مامۆستا دەستى بە کار کرد. لە نێوان نووسینیشدا وەک مامۆستا لە قوتابخانە وانەى دەگوتەوە بەڵام حەزى لەوە نەبوو کە بەدرێژایی رۆژ و چەندین سەعات کار بکات. هەروەها حەزیشى لە کارى مامۆستایەتى نەبوو. ئەو زوو تێگەیشت کە لەبار نییە بۆ ئەم کارانە، بەڵام دواتر سوودى لەم ئەزموونە وەگرت لە نووسینى چەندین پەڕەگرافى جەین ئێیر.

 

لە ساڵى ١٨٤٦، بڕۆنتێ پارەى دایە چاپەرێک تا شیعرەکانى خۆى و خوشکەکانى، ئیمیلى و ئانە چاپ و بڵاو بکاتەوە. سێ خوشکەکە سوودیان لە ناوى خوازراوى پیاوانە وەرگرت. ناوى خوازراوى شارلۆت، کارێر بێل بوو. ئیمیلى، ئالیس بێل و ئانەش ئەکتۆن بێل بوون.

 

بڕۆنتێ چەندین جار لە ئەدەبیات دەستى بە ڕوودا نرایەوە

کاتێک کە بڕۆنتێ ٢٠ ساڵە بوو هەندێک لە شیعرەکانى نارد بۆ ڕابێرت سووسى ـى شاعیرى بەریتانى. ئەو لە ساڵى ١٨٣٧ لە وەڵامى بڕۆنتێدا گوتى کە دیارە هۆش و زیرەکییەکى لەڕادەبەدەرى هەیە و توانایەکى خوادادى هەیە، بەڵام دەبێت واز لە نووسین بهێنێت. یەکەمین ڕۆمانى بڕۆنتێ، 'پڕۆفیسۆر'، نۆ جاران ڕەت کرایەوە، تا دواجار و پاش مەرگى چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

بڕۆنتێ ناوى خوازراوى پیاوانەى کارێر بێلى بە کار هێنا

لە ساڵى ١٨٤٦، بڕۆنتێ پارەى دایە چاپەرێک تا شیعرەکانى خۆى و خوشکەکانى، ئیمیلى و ئانە چاپ و بڵاو بکاتەوە. سێ خوشکەکە سوودیان لە ناوى خوازراوى پیاوانە وەرگرت. ناوى خوازراوى شارلۆت، کارێر بێل بوو. ئیمیلى، ئالیس بێل و ئانەش ئەکتۆن بێل بوون. دوو دانە لەم کتێبە فرۆشرا. بڕۆنتێ بۆ چاپی کتێبی جەین ئێیریش ناوە خوازراوەکەى خۆى بەکار هێنا. چاپەرى ئەم کتێبە تا ساڵى ١٨٤٧ واتە ساڵێک پاش چاپى کتێبەکە، نەیدەزانى کە بێل لە ڕاستیدا ژنە.

 

جەین ئێر سەرکەوتنێکى بێوێنە بوو

لە ساڵى ١٨٤٧، کۆمپانیاى چاپ و چاپەرى بەریتانیایی سمەیت، ئاڵدێر و شرێکا "جەین ئێر: بیوگرافییەک"ـى چاپ کرد. سەرەتا کتێبەکە سەرکەوتنى گەورەى بەدەست هێنا. ڕەخنەگرێک بە باشترین ڕۆمانى وەرزى ناوبرد و خەڵکى کەوتنە بیرى ئەوەى کە کارێر بێل کێیە، بەڵام هەندێک ڕەخنەگریش کەمتر کەوتنە ژێر کاریگەرییەوە و تۆمەتباریان کرد بەوەى کە کتێبەکە ناوەرۆکێکى ماندووکەر و غەمبارانەى هەیە و دژە مەسیحییە.


بڕۆنتێ خۆشچانس بوو کە لە نەخۆشى سیل ڕزگارى بوو

لە ساڵى ١٨٢٥ى زایینى، نەخۆشى سیل گیانى هەر چوار خوشکەکەى بڕۆنتێ ستاند کە دوانیشیان مێرمنداڵ نەبوون. لە ساڵى ١٨٤٧، بڕۆنێل تەنیا خوشەکەى بڕۆنتێ بە هۆى هەوکردنى سییەکانییەوە مرد. ئیمیلىش لە کاتى بەخاکسپاردنى تەرمى بڕۆنێل تووشى نەخۆشییەکى قورس بووەوە و سێ مانگ دواتر بە هۆى سیلەوە کۆچى دوایی کرد. پێنج مانگ دواتریش لە مانگى گوڵانى ساڵى ١٨٤٩ دواهەمین خوشەکەکەى بڕۆنتێ واتە ئانە پاش بەربەرەکانییەکى گەورە لەگەڵ نەخۆشى سیل، ئەویش کۆچى دوایی کرد.

 

کاتێک کە بڕۆنتێ ٢٠ ساڵە بوو هەندێک لە شیعرەکانى نارد بۆ ڕابێرت سووسى ـى شاعیرى بەریتانى. ئەو لە ساڵى ١٨٣٧ لە وەڵامى بڕۆنتێدا گوتى کە دیارە هۆش و زیرەکییەکى لەڕادەبەدەرى هەیە و توانایەکى خوادادى هەیە، بەڵام دەبێت واز لە نووسین بهێنێت.

 

ئێما لە ٣٨ ساڵى کە دووگیان بوو، مرد

لە پووشپەڕى ساڵى ١٨٥٤، بڕۆنتێ لەگەڵ پیاوێکى ڕۆحانى بە ناوى ئارتوور بێل نیکۆڵاس زەماوەندى کرد و یەکسەر دووگیان بوو. هەرچەندە کە دووگیانییەکەى بێ دەردیسەر و بێ کێشە نەبوو و بەردەوام تووشى ڕشانەوە و دڵتێکهەڵاتن دەبووەوە و لە ئەنجامدا تووشى کەمئاوى و خراپخۆراکى بووەوە. بڕۆنتێ و کۆرپە لەدایکنەبووەکەى لە ٣١ى ڕەشەمێى ساڵى ١٨٥٥ کۆچى دواییان کرد. هەرچەندە هۆکارى مردنەکەى تا ئێستا وەدەر نەکەوتووە.


هۆگرانى بڕۆنتێ بەردەوام سەردانى ماڵەکەى لە بەریتانیا دەکەن

ئیمیلى و ئانە بڕۆنتێش چەندین کتێبی بەنێوبانگیان نووسى. نووسینى خوشکەکانى بڕۆنتێ بووە هۆى ئەوەى کە زۆرێک لە هۆگرانى لە سەراسەرى دونیادا بچن سەردانى ماڵەکەیان لە هاورس، یۆرکشایرى ڕۆژئاواى بەریتانیا بکەن. ناوەندى بڕۆنتێ لە هاورس، کۆمەڵەیەکى لە یەکەمین نووسخەی دەستوخەت و نامەکانى ئەوانى لە مۆزەى بڕۆنتێ کۆ کردووەتەوە و بانگهێشتى ئاشقانى کتێبى کردووە کە بچن و ئەو شوێنە ببینن کە بنەماڵەى بڕۆنتێ تیایدا ژیاون و تیایدا نووسیویانە و پیاسەیەک بە دەشتەکانى یۆرکشایردا بکەن کە ئیلهامبەخشى ئەم سێ خوشکە بوون.

 

بڕۆنتێ کارێکى کرد کە ناوى 'شێڕلى' زیاتر لە کچان بنرێت

بە هۆى بڕۆنتێ ـوە، ئەمڕۆکە ناوى 'شێڕلى' زۆر لە کچان دەنرێت تاوەکو کوڕان. لە ساڵى ١٨٤٩ى زایینى، دووەم ڕۆمانى بڕۆنتێ بە ناوى 'شێڕلى' چاپ و بڵاو بووەوە. بەر لەوە ناوى شێڕلى سەیر و سەمەرە بوو و زیاتر لە کوڕان دەنرا. لە چیرۆکى ئەم ڕۆمانەدا، کەسایەتى سەرەکى لەبەر ئەوە ناوى شێرلى لێ نرابوو، چونکە دایک و باوکەکەى حەزیان لە کوڕ بوو تا لە کچ، بۆیە ناوى شێرلى کە تا ئەودەم بۆ کوڕان ناو دەبرا لەسەر کچەکەیان نابوو. لە پاش چاپبوونى ئەو ڕۆمانە، ئیتر ناوى شێرلى بووە ناوى کچان.

 

 

سەرچاوە:

http://www.ibna.ir/fa/doc/longtrans/260587