گۆمێکى کۆن
پڕیەتى لە بۆق
بە دەنگى ئاو
***
Old pond . . .
A frog leaps in
Water’s sound
بۆ باشووى هەمیشە غەمبار کە دوور لە خەڵکى و یا لە نێو کۆخێکى چکۆڵە دەژیا و یا خەریکى سەفەر بوو لە نێو شار و گوندەکان، هۆنینەوەى شیعر بە نیەتی گواستنەوەى ئیحساس و هەستێکى سادە و بێ غەلوغەش بوو کە لە زەینە بوداییەکەیدا دیتبوویەوە و کەشفى کردبوو. دوو بیرکردنەوەى سەرەکى تێهزرینى زەین واتە (Wabi ڕازیبوون لە ڕێگەى سادەیی و گۆشەنشینى و نزاکردن) و (Sabi گۆشەنشینى و نزاکردن لە ڕێگەى تەنیایی) هەمان ئەو شتەیە کە باشوو لە هەموو ژیانى وەک شاعیر و نیگارکێش حەزى لێ بوو کە بۆ ئەوانى دیکەى بگوازێتەوە.
تەنیایی هاودەمى هەمیشەیی سرووشتە کە نە تەنیا شتێکى لە تۆ گەرەک نییە، بەڵکو لێوڕێژیشە لە دەرفەتەیلى سادە و بێگەرد بۆ وردبوونەوە و تێهزرین و ئاگاداربوون. هەر لەبەر ئەمەیە شیعرەکانى باشوو پڕن لە ئیحساس و هەستى شادمانى و دڵخۆشى.
لە هەردوو بیرۆکە و ئایدیاڵدا، تەنیایی هاودەمى هەمیشەیی سرووشتە کە نە تەنیا شتێکى لە تۆ گەرەک نییە، بەڵکو لێوڕێژیشە لە دەرفەتەیلى سادە و بێگەرد بۆ وردبوونەوە و تێهزرین و ئاگاداربوون. هەر لەبەر ئەمەیە کە شیعرەکانى باشوو پڕن لە ئیحساس و هەستى شادمانى و دڵخۆشى کە بەر لە هەر شتێک دەبوو بێ غەل و غەش و سادە بێت یا بە واتایەکى دیکە لە هەر جۆرە زرق و برق و دەستکارییەکى دەستکردانەى شاعیرانە بە دوور بێت.
لە نێو نیەتى شاعیرانە و ئایدیاڵەکان کە لە تەنیشت یەکترییەوە ڕیز بوونە، شاعیرێکى بودایی وەک باشوو بەهیوایە خوێنەرەکانى سەرەڕاى درەنگکەوتن لە نێو ڕووداوە سادە سرووشتییەکان، بە قۆناغى وەحاڵکەوتن و توانەوە لە سروشت بگەن.
یەکەمین گێلاس
چرۆى کرد
بە چرۆکانى خۆخ
***
First cherry
budding
by peach blossoms
لە پاش ئەم هەموو ڕێیەش، نیەتى شاعیرانە و ئایدیاڵەکان کە لە تەنیشت یەکترییەوە ڕیز بوونە، شاعیرێکى بودایی وەک باشوو بەهیوایە خوێنەرەکانى سەرەڕاى درەنگکەوتن لە نێو ڕووداوە سادە سرووشتییەکان، بە قۆناغى (Muga وەحاڵکەوتن) و توانەوە لە سروشت بگەن. قۆناغێک کە ڕەگ و ڕیشەیەکى کەونارا و قەدیمیتری لە هى بودیزم هەیە و بە جۆرێک یەکەمین مەزهەبی مرۆڤ (ئینیمیزم)ـیش بووە. مەزهەبێت کە بۆ هەموو گیانداران و سروشت، خوازیارى ڕۆحێکى یەکگرتوو بوو.
سەرچاوە:
http://thephilosophersmail.com/virtues/the-great-eastern-philosophers-matsuo-basho/