بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چین هاوردەی نەوتی ئێرانی ٥٠% کەم کردووەتەوە

چین هاوردەی نەوتی ئێرانی ٥٠% کەم کردووەتەوە
AvaToday caption
کۆماری ئیسلامی ناتوانێ پێش بە داڕمان و مایەپووچى ئابوورییەکەى بگرێت
posted onFebruary 25, 2019
noبۆچوون


موحسین شەریعەتی نیا لێکۆڵەری کاروباری سیاسەتی دەرەکی کۆماری ئیسلامی، بە ئاماژەدان بەو ئاسان ڕوانینانەی بەرامبەر گەمارۆکان هەیە گووتی "گەمارۆکان پەیوەندی ئابووری ئێرانیان لەگەڵ زنجیرەی بەها جیهانییەکان تووشی کێشەی بنەڕەتی کردووەتەوە و ئەو کێشانە پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکانیشی تووشی پشێوی کردووەتەوە".

 

شەریعەتی نیا هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و هەروەها چوونەدەرێی کۆمپانیا ئەوروپییەکان لە ئێران، چین دەتوانێ جێگرەوەیەکی باش بێت بۆ ئەو وڵاتانە و  لەم بارەوە گووتی "پەیوەندی ئابووری و بازرگانی وڵاتان و کۆمپانیان زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە بە سانایی بکرێت شەریکەکانی خۆیان بگۆڕن".

ئەو پسپۆڕە لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە نەبوونی ویست و داخوازی سیستەمی بانکی جیهانی بۆ کارکردن لەگەڵ ئێران گووتی "چین و ئەوروپا هەردووکیان لەگەڵ ئەو کێشە بەرەوڕوون. لەو ڕووە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان نیزامی بانکی چین و ئەوروپا بوونی نییە. ئەمریکا ڕیسکی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیرانی زۆر بە خەستی زیاد کردووە و لەو هەلومەرجەدا جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان کۆمپانیا چینی و ئەوروپییەکاندا نییە".

موحسین شەریعەتى

موحسین شەریعەتى نیا لێکۆڵەری کاروباری سیاسەتی دەرەکی کۆماری ئیسلامی

 

ئەو لێکۆڵەرە لە وەڵامی ئەوەی بە کەمبوونەوەی پەیوەندی بازرگانی ئەوروپا لەگەڵ ئێران ئاخۆ قازانجی پەیوەندی چین و کۆماری ئیسلامی دەچێتە گیرفانی چینەوە، گووتی "لە هەلومەرجی ئێستادا پێش لەوەی، یەک لایەنەبوونی پەیوەندییەکان گرینگایەتییان هەبێت ئەوەی گرینگە ئەوەیە ئاخۆ ئەو کارە دەکرێ یان نان". شەریعەتی نیا بە ئاماژەدان بە پەیوەندی نێوان چین و ئێران رایگەیاند ئەگەر ئێران بتوانێ لە چینەوە کاڵا هاوردە بکات لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوو دەبێتەوە. لە وەها هەلومەرجێکدا کواڵێتی، نرخی کاڵا و پرسەکانی دیکە دەچنە پەراوێزەوە. پەیوەندی لەگەڵ چین لە ناچارییە و نە هەڵبژاردنێکی دڵخواز.

 

کڕینی نەوتی ئێران لە چین ٥٠% کەمی کردووە

شەریعەتی نیا لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "گەمارووەکان دۆخێکی نائاسییان درووست کردووە و سروشتییە لە دۆخی نائاساییدا قسەکردن لە سەنەدی درێژماوەی ئابووری مانایەکی ئەوتۆی نییە".

سەبارەت بە پەیوەندی نەوتی کۆماری ئیسلامی و چین گووتی "ئاستی کڕین بە وردی دیار نییە، هەندێک لە سەرچاوەکان باسی ٣٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دەکەن کە بە جیاوازی لەگەڵ سەردەمی پێش گەمارۆکان ٥٠% کەمی کردووە".

 

چین لە گەمارۆکانی ئەمریکا دەترسێت

سەبارەت بە جدییەتی گەمارۆکان، شەریعەتی نیا گووتی "ئەمریکا بۆ ماوەیەک گوشاری خستە سەر کۆمپانیان cnpc تا ئەوەی توانی ئەو کۆمپانیایە لە پارسی جنوبی بکێشێتە دەرەوە". بە گووتەی ئەو پسپۆڕە ئابوورییە خەسارێک کە ئەمریکا بە کۆمپانیان هواوی بە بیانووی بازرگانی لەگەڵ ئێران گەیاندوویەتی، گەورەترن خەسارێکە کە لە چەند دەیەی ڕابڕدوو بە کۆمپانیا چینییەکان کەوتووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی "چین بە هۆی لەرزۆکبوونی بەرامبەر گورزە ئابوروییەکانی ئەمریکا لە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران، زۆر بە وریایی مامەڵە دەکات".