بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران وڵاتى منداڵان کار و سەرشەقام

ئێران وڵاتى منداڵان کار و سەرشەقام
AvaToday caption
کۆمارى ئیسلامى ئاماری درۆ لە سەر منداڵانی کار بڵاو دەکاتەوە
posted onFebruary 20, 2019
noبۆچوون

 

شەش ملیۆن منداڵی کار لە ئێران دەژین کەچی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە ڕاستییەکان لە چاوی خەڵک دەشارنەوە و دەڵێن ١٢ هەزار منداڵی کار لە ئێران هەن.

 

سەعید نەورۆزی، کاڕناسی بەرپرسی ناوەندی پێڕاگەیشتن بە خەساروێکەوتووانی کۆمەڵایەتی ڕێکخڕاوی تەندرووستی ئێران بە ئیسنای گووتەوە ١٢٠٠٠ منداڵی سەرشەقام لە ئێران هەیە. بە گووتەی نەورۆزی، لەو دوازدە هەزار منداڵی کار و سەرشەقامەی لە ئێران دەژین ٤ هەزار کەسیان لە تارانن و لەو ڕێژەیەش ٧٠ بۆ٠ ٧٥ لەسەدی منداڵی شارۆمەندانی ئێرانی نین.

بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە کە نیشان لە شانی شەریفبوونی ئابووری ئێرانە لە کاتێکدایە ساڵی پار و نەک ئەمساڵ نوێنەری ئیسفەهان لە پەرلەمانی ئێران گووتبووی بە پێی بۆچوونی پسپۆرانى پرسە شارییەکان، ئاماری منداڵانی کار لە ئێران ٣ بۆ حەوت ملیۆن کەسە.

ناهید تاجەدین لە درێژەی قسەکانیدا گووتبووی بە هۆی ئەوەی منداڵانی کار ناسنامەیان تۆمار ناکرێت ناکرێ ئامارێکی ورد لەسەر ئەو پرسە بڵاو بکەینەوە.  پسپۆڕێکى جوگڕافیا و بەرنامەڕێژى شاری بە ناوی عەلی ئەسغەر مونسان سەبارەت بە منداڵانی کار دەڵی "مندالانی کار بە هۆی هەلوومەرجی خراپی ئابووری ناچارن زۆربەی کاتەکانی خۆیان لە شوێنی نائەمن و پڕ لە مەترسی تێپەڕ بکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی زێدەبوونی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا".

منداڵانى کار