بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیستان و بەلووچستان؛ ئیمام جومعەی میرجاوە تیرۆر کرا

سیستان و بەلووچستان؛ ئیمام جومعەی میرجاوە تیرۆر کرا
posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

پۆلیسی سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ مەولەوی محەممەد ئەنوەر ڕێگی، ئیمام جومعەی سوننە مەزهەبەکانی شاری میرجاوە، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.

بەپێی ڕاگەیێنراوی پۆلیسی پارێزگاکە، هێرشبەرەکان لە نزیک مزگەوتی گەورەی میرجاوە بە "چەک" تەقەیان لە مەولەوی ڕێگی کردووە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون.

ناوەندی فریاکەوتنی پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای گەیشتنی هێزەکان بۆ شوێنی تەقەکردنەکە، مەولەوی محەممەد ئەنوەر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی تیرۆرکردنەکەی لەئەستۆ نەگرتووە و هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.