بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترەمپ هەڕەشەی سڕینەوەی ئێران دەکات

ترەمپ هەڕەشەی سڕینەوەی ئێران دەکات
posted onJune 30, 2026
noبۆچوون

سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە تاران و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ناچار ببن ئەرکە سەربازییەکەیان کۆتایی پێ بهێنن، ئەوا قەوارەیەک بە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران نامێنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە فڕۆکە جەنگییەکانیان کۆگاکانی مووشەک و درۆن و وێستگەکانی ڕاداری کەنارئاوەکانی ئێرانیان بۆردوومان کردووە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هێرشە نوێیە وەک وەڵامێک بووە بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە و ڕایگەیاند: پێدەچێت ئێرانییەکان هەرگیز فێر نەبن.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا کە ڕەنگە بگەنە خاڵێک چیدیکە نەتوانن بە عەقڵانییانە ڕەفتار بکەن و ناچار بن ئەرکەکەیان بە شێوەیەکی سەربازی کۆتایی پێ بهێنن و یەکلایی بکەنەوە.