دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر ساسان ئازادوار جەونەقانی (٢١ ساڵ) ڕاگەیاند، کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی "بەفرانبار" لە ئەسفەهان دەستگیر کرابوو.
ساسان بە تۆمەتی "محاربە" و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان سزادرا. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، دوای دەستپێکی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، تاران سزای لەسێدارەدانی وەک ئامرازێکی سەرکوتکردن خێرا کردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ماڵپەڕی "دادبان" دەڵێت، بەکارهێنانی بەرد و دار ناچێتە خانەی یاساییی "محاربە" کە مەرجی بەکارهێنانی چەکی هەیە، بۆیە سزاکە بە نایاسایی دەزانن.