بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئێرانییەکان بۆ چەند کاژێرێک ئینتەرنێت ملیۆنان تمەن دەدەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئێرانییەکان بۆ چەند کاژێرێک ئینتەرنێت ملیۆنان تمەن دەدەن
posted onJanuary 31, 2026
noبۆچوون

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی ئێران باجیان لێوەردەگیرێت و ناچار دەکرێن تەنیا بۆ چەند کاژێرێک دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لە ڕێگەی ڤی پی ئێن (VPN)ـەوە، ملیۆنان تمەن بدەن.

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی فارسیی وەزارەتەکە لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە بارودۆخێکی قەیراناویدا کە بێشومار خێزان بەهۆی ناکارامەیی ئابووریی کۆماری ئیسلامییەوە توانای دابینکردنی کرێی خانوو و خۆراکیان نییە، دەسەڵاتداران بێشەرمانە سوود لە ئازارەکانی خەڵک دەبینن و قازانجی لێ دەکەن."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئینتەرنێت بۆ ملیۆنان کەس "شادەمارێکی ژیارییە"، بەڵام بەهۆی ئەو سنووردارکردن و سوودجۆییەی دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، بووەتە "کاڵایەکی لوکس" کە تەنیا کەسانێکی کەم دەستیان پێی دەگات.


لە کۆتایی پەیامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە نابێت ئێرانییەکان ناچار بکرێن لە نێوان دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان و پەیوەندییان بە جیهانەوە یەکێکیان هەڵبژێرن و داوا کراوە: "ئینتەرنێت بکەنەوە."