بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بۆکان؛ دووبارە دەستبەسەرکرانی سمکۆ مەعرووفی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

بۆکان
posted onJuly 2, 2025
noبۆچوون

 

ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیك پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەکانی ڕێژیم بە چەندین ئوتۆمبێل ماڵی سمکۆ مەعرووفیان لە گەڕەکێکی شاری بۆکان دەور داوە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. 

تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکان ناوبراو نییە.