
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاڤاتوودەی، ڕەزا عزەت تاج ناسراو بە "ڕەزا شاهوانە"، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی شاهوانە و دانیشتووی شنۆ کە پێشتر وەک زیندانیی سیاسی لە زیندانەکانی ناوەندیی ورمێ و نەغەدە زیندانی کرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوای بانگهێشتکردن و ڕۆیشتنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن، ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.