بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بانگکردنی سوهەیلا مەتاعی بۆ لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی دێولان

دێولان
posted onMay 16, 2025
noبۆچوون

سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بەپێی بەڵگەیەکی بانگکران بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بانگی لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەم شارە کراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە بەپێی بەڵگەیەک کە ڕۆژی ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ دەرکراوە، دەبێ بۆ ئاخرین بەرگری لە خۆی لە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی دێولان ئامادە بێ.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. 

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.