
عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، چالاکی کولتووریی کورد و ئەندامی ئەنجومەنی کولتووریی "هەڵەبجە" لە شاری سەقز، رۆژی چوارشەممە، ٢٢ی رەشەمە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەحمەدزادە، تەمەن ٤٥ ساڵ و باوکی دوو منداڵە، لە گەڕەکی حەماڵاوای سەقز دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردن، ماڵەکەیان پشکنیوە.
هەتا ئێستا هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی کراونەتەوە ڕوون نین. هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بەردەوامن.