
ئایدا عەموویی
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە رۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئایدا عەموویی، چالاکڤانی بواری مافەکانی ژنانیان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئایدا عەموویی گوتوویەتی، هێزەکانی ئیتلاعاتییە ئایدایان لە یانەی وەرزشیی خۆی (یانەی تایکواندۆ) دەستگیر کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئازاریان داوە و بەبێ بەڵگەی دادوەرییش گرتوویانە.
ئایدا عەموویی تەمەنی ٤٠ ساڵە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە و بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لێکراوە.
هێشتا زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئایدا عەموویی لەبەردەستدا نییە.