بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تایبەت/ ئەو دوو کچە کە گیانیان لەدەستداوە چالاکی سیاسی بوون و لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە کوژراون

تایبەت/ ئەو دوو کچە کە گیانیان لەدەستداوە چالاکی سیاسی بوون و لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە کوژراون
دوو کچی گەنج کە بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستدا، ئەندامی پێشووی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوون
posted onAugust 21, 2024
noبۆچوون

کیمیا شەکیبا و لەیلا زەندی کە تەرمی بێ گیانیان لە ناوچەیەكی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان دۆزرایەوە، پێشتر ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بوون.

ئەوان ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە ئێران و لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆرەوە دەستگیر كراون.

ئەم دوو کچە گەنجە دوای ماوەیەک ئازاد کراون و دووبارە گەڕاونەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پاشان جارێكی دیكە بۆ ئێران گەڕاونەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە گیانلەدەستدانی گوماناویی ئەو دوو کچە گەنجە کوردە کردووە و تەرمەکانیان لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەلاسی باوەجانی دۆزراوەتەوە، بەڵام بەدواداچوون و وتووێژی ئاڤاتوودەی لەگەڵ کەسوکاری هەردووکیان دەریدەخات کە هەردوو کچە گەنجەکە لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕێژیمەوە ڕفێنراون و کوژراون.

ناسنامەی گیانبەختكردووان بریتین لە "کیمیا شەکیبا" تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی و "لەیلا زەندی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سنە.

کەسانێک کە ئاشنایەتییان لەگەڵ ئەو دوو کچە هەبووە، ڕایانگەیاندووە کە کەسایەتییان وا نەبووە کە هەوڵی خۆکوشتنیان دابێت و هەواڵی خۆکوشتن یان کوشتنی نامووسییان هەڵبەستراوە.