بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنووروانانی عێراقی

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی سنووروانانی عێراقی
posted onAugust 19, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزەکانی سنووری عێراق لە سنووری هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "ئارام خەلیل" خەڵکی هەرێمی کوردستان، کوژرا.

هاوڕێیەکی ئارام خەليل بە پەیامنێری رووداوی گوت: "رۆژانە کۆڵبەری دەکرد، ئەمشەوی ڕووداوەکه نزیکی کاژێر ٨ی شەو، دوای دەرچوونی لە پاسەوانەکانی سنوور، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و کوژراوە".

گوتیشی، ئارامیان بە برینداری گواستەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، کە گوللەیەک بەر سنگی کەوتبوو، گیانی لەدەستدا.

ئارام خەليل دایک و باوکی لە ژیان نەماون، خۆی رۆژانە بە کۆڵبەری برا و خوشکەکانی دەژیاند.

هەر لەم پەیوەندییه، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به بەڵاو کردنی نامەیەک لەمبارەوه وتی: " بەداخەوە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور کاریان پاسەوانی و پاراستنی خەڵکە نەکوشتن و شەھیدکردنیان".

حەمەی حەمەسەعید، لە نووسینەکەیدا باسی رووداوی دیکەی کوشتن دەکات و دەڵێت: "پار ھەر لە ھەمان شوێن کەسێکیتریان کوشت، لەلایەن کۆمەڵایەتی ھەورامانەوە سوڵحیان بۆکرا، من و کاک جەمیل ھەورامی نیوەی زیاتری پارەی سوڵحەکەشمان لە یەکێتی نیشتمانی بۆ دان، ئەوەی بکوژەکان دایان قەرزیان بۆکرا ھێشتا قەرزەکەیان نەداوەتەوە".