بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاژوان کیانی بەتەقەی هێزەکانی سپای پاسدارن کوژرا

کوژرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە
ڕەسمێک له ئاژوان کیانی، ئەو لاوه کورده که بەدەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی به ڕوونی دەزانن که به هۆی کوشتنی ژن و پیاوی کورد له هیچ دادگایەک سزا نادرن بۆیه بەبێ دوودڵی به مەبەستی کوشتنی ڕۆڵەکانی کوردستان تەقه دەکەن
posted onMay 27, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، هێزەکانی سوپای پاسداران لە جاددەی گاڕانی مەریوان لە ئاکامی شوێنهەڵگرتن و تەقەی ڕاستەوخۆ لە ئۆتۆمبێلێک، شۆفێرەکەی بەناوی ئاژوان کیانییان کوشتووە.

بەوتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، هێزەکانی سوپای پاسداران بە گومانی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاغ ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا ئەو لاوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

تەرمی ئاژوان کیانی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.