بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گزارش/ ئێسرائیل دەروازەی سنووری ڕەفەحی بەتەواوی کونترۆڵ کرد

گزارش/ ئێسرائیل دەروازەی سنووری ڕەفەحی بەتەواوی بەدەست گرت
هێرشی بەربڵاو هێزی بەرگری ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی رفح له ١٧ بانەمەڕی ١٤٠٣ هەتاوی
حەماس ٣٠ بارمەتەی دیکەی ئازاد کرد. ئیسرائیل دەڵیت ئاگربەستەی بەدڵ نییه چونکه
posted onMay 7, 2024
noبۆچوون

هێزی بەرگری ئیسرائیل، بەیانی ڕۆژی سێ شەممه، ١٨ی بانەمەڕ ڕایگەیاند، هێزەکانی توانیویانه بەبێ هیچ بەرگرییەکی ئەوتۆ بچنه نێو دەروازەی سنووری ڕەفەح و کونترۆڵی تەواوی بگرنه دەست.

دوای هێرشه ڕاکێتییەکەی حەماس بۆ سەر شارۆچکەی کێرم شالۆم، له ڕۆژی یەکشەممه ١٦ بانەمەڕ که بووه هۆی کوژرانی چوار سەربازی ئیسرائیلی، کابینەی جەنگی ئەو وڵاته دەستبەجێ بڕیاری داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەحی دەرکرد.

شەڕی غەززه

ئامانج لەم هێرشه پاقژکردنی ناوچەکه له تیرۆریستانی حەماس و گوشار هێنان بۆ سەر ئەم گروپه تیرۆریستەیە بۆ ڕزگار کردنی بارمەتە ئیسرائیلییەکان که له دوای هێرشی دژه مرۆیی ٧ی ئۆکتۆبەر له لایەن حەماسەوه به بارمەته گیراون.

سەرەڕای گوشاره نیونەتەوەییەکان بۆ سەر ئیسرائیل به مەبەستی کوتایی هێنان بەم شەڕه، تلاڤیو ڕایگەیاندووه هەتا لەنێو بردنی مەرتسی حەماس بەسەر وڵاتەکەی و ئازادکردنی دووبارەی بارمەتەکان واز له هێرشە بەربڵاوەکانی ناهێنێت.

جێگای ئاماژەیه ئێوارەی ئەمڕۆ حەماس ڕایگەیاندووه که ٣٠ بارمەتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد کردووه تا هەناگاوێک بێت بۆ بەڕێوبردنی ئاگربەسته سێ قوناغییەکەی میسر و قەتەر.

شەڕی غەززه
ئامبۆلانسێکی سەر به خاچی سوور که چەند کەس له بارمەته ئازادکراوەکانی له خۆ گرتووه. شەوی ١٨ بانەمەڕی ١٤٠٣ هەتاوی 

بەڵام ئیسرائیل ئەو هەنگاوه به تەواو نازانێت و دەڵێت: "ئێمه ئەو ئاگربەستەمان قەبووڵ نییه چونکه ئامانج و داواکارییەکانمانی ڕچاو نەکردووه ئێمه درێژه به پاککردنەوەی ناوچه له تیرۆریستانی حەماس دەدەین".

دوێنی، مصعب حسن یوسف، ئەندامی پێشووی حەماس ڕایگەیاند، پێشنیاری ئاگربەستی حەماس داوێکه بۆ ئیسرائیل. تلاڤیو لەدەستپێکدا دەبێت داوای بەربوونی بارمەتەکان بکات دوای ئەوه له دانوستانەکانی قاهێره بەشداری بکات.

هەموو کاتێک ڕێبەرانی ئیسرائیل دووپاتیان کردووەتەوه که نابێت هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر دووپات ببێتەوه بۆیه کابینەی ئێستای ئیسرائیل بڕیاری داوه هەموو مەجالێکی دووپات بوونەوەی هێرشێکی ئاوا لەنێو ببەن که ئەویش بەبێ دەر کردنی حەماس له غەززه نابێت بۆیه کارناسان لەو باوەڕه دان ئەم شەڕه تەواو نابێت مەگەر حەماس لەنێو بچێت.