بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 دوو شارۆمەندی شنۆیی له لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر كران

 دوو شارۆمەندی شنۆیی له لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر كران
ڕەسمێک له یوسف حاجی خۆش و سەلاح قازی، دوو شارۆمەندی شنۆیی که له لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەسبەسەر کراون
هێزه ئەمنی و نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستان نه یاسا دەناسێن و نه سنوورێک بۆ کرداره دژه مرۆییەکانیان لەهەمبەر گەلی کورد دەبینن، بۆیه به کەیفی خۆیان ڕۆڵەکانی نیشتمان دەگرن یان بێسەروشوێن دەکەن یان دەکوژن.
posted onMay 2, 2024
noبۆچوون

یوسف حاجی خۆش، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد و سەلاح قازی، له دوو هێرشی جیای هێزەکانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران له بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، یوسف حاجی خۆش ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد، خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا"ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

 دوو شارۆمەندی شنۆیی له لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر كران
ڕەسمێک له یوسف حاجی خۆش، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد که له لایەن هێزه تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوه

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی ناوەندی بەرەی یەکگرتووی کوردیان لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی دەستگیر کردووە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی یوسف حاجی خۆش و تۆمەتەکانی لەبەردەستدا نییە.

هەروەها هەر لەو ڕێکەوته، یانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح قازی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەندەویلە"ی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

یوسف حاجی خۆش، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد

جێگای ئاماژەیەیه، هێزە ئەمنییەکان ئێران لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا پەنجەرە و دەرگای ماڵەکەیان شکاندووە و بوونەته هۆی ترس و توقاندنی بنەماڵەکەی.