ڕەسمێک له ئەفشین نژادعەزیز، فوتباڵیستی کورد
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە، ئەفشین نژادعەزیز، فوتباڵیستی خەڵکی ورمێ، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک لە کاتی یاریی فوتساڵدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
به وتەی سەرچاوەکانی هەواڵی ئاواتودەی، هەوڵەکانی بنەماڵی ئەفشین بۆ دیارکردنی چارەنووسی ئەم یاریزانه تاکوو ئێستا بێ ئاکام ماوه.