عوسمان مامە، تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.
بهپێی راپورتی گەیشتوو بەدەستی ناوەندی هەواڵی ئاواتودەی، ئەمڕۆ شەممه، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەتاوی، ٤٥٥ ڕۆژ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە، خەڵکی بۆکان و لە ڕفێندراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی تێدەپەڕێت.
عوسمان مامه تەمەن ٥٦ ساڵ ، له ڕێکەوتی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ شۆڕشی ژنم ژیان ئازادی، له ڕێگای ماڵەوه له نزیکەی ادارهی "بهزیستی" شاری بوکان له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوه.
هەتاکو ئێستا و به تێپەڕبوونی پانزه مانگ له ڕفاندنی ئەم شارۆمەنده، هیچ ناوەندێک لە پێکهاتەی دادوەری، ئەمنییەتی و چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوبارەیەدا وەڵامدەری بنەماڵەکەی نەبوونه و بەدواداچوونەکانییان بێئاکام ماوەتەوە.
جێگای ئاماژەیه، ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو لە نەبوونی سەرپەرەستدا، لەگەڵ کێشەی ئابووری، دەروونی و نەخۆشی بەسەر ڕووبەڕوو بوونه. هاوژینی عوسمان مامه تووشی میگرن بووه و منداڵی گەورەی بنەماڵەش کێشەی دڵی هەیه و منداڵی بچووکەکەی ماڵیش تووشی خەمووکی بووه.
لەو ماوەیەدا، هاوژینی عوسمان مامە چەندجار بە تەنیایی و یان لەگەڵ منداڵەکانی چووەتە فەرمانداریی بۆکان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و تەنانەت ناوەندی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە "بیت رهبری" بەڵام تەواوی ئەو ناوەندانە ئامادەنەبوون وەڵامی ڕوونیان پێبدەنەوه.
له راپەڕینی ژینا که به بۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینی بەدەستی کۆماری ئیسلامی و له ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ دەستی پێکرد، ڕێژەی کوژراوەکان زۆرتر له شۆڕشی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ی هەتاوی بوو یانی زۆرتر له یەک هەزار و پێنسەد کەس له گەلانی ژێردەستی ئێران کوژراون.
هەروەها بەپێی ڕاپورتی ناوەنده مافی مرۆڤییەکان لانیکەم شەست هەزار کەس دەستبەسەر کران و سەدوهەشتاوشەش گەنجیش له لایەن هێزه تیرۆریستەکانی ئێرانەوه ڕفێندراون.