بەڵگەنامە دادوەرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەریخستووە "کۆمپانیەکى تورکی، لە ڕێگەى تۆڕێکى فراوانەوە، سەرپێچی لەسزاکانى وڵاتەکەى دژى ئێران ئەنجام داوە".
ماڵپەری نۆردیک مۆنیتۆر (Nordic Monitor) بارەگاى لە ستۆکهۆڵمی سوویدە و، تایبەتە بەچاودێریکردنى بزوتنەوە تووندڕەوەکان ئاماژەی بەوە کردووە "کۆمپانیاى (تی.ئار.ئادێر)، بۆ هاوردەکردن و هەناردەکردن و، گواستنەوەو پیشەسازی خۆراک و بازرگانى سنوورداری تورکی، ڕۆڵێکى گەورەى لە پیلانگێری و ساختەیی لەبەرامبەر ئەمریکا ئەنجام داوە".
روونیشیکردۆتەوە "ئەو کۆمپانیا تورکییە لەرێگەى بازرگانى نایاسایی لەئەفغانستان لەگەڵ ئێران و سپیکردتەوەى پارەى نێودەوڵەتى ئەنجام داوە". ماڵپەرەکە پشتى بەکۆمەڵێک بەڵگەنامەى داواکاری دادوەرى لە بەردەم دادگا فیدراڵییەکانى ئەمریکا لە تشرینى دووەم (گەڵاڕێزان)ى ٢٠١٨ بەستووە، کەتێدا یەکێک لە کۆمپانیا گرێبەستکراوەکانى پنتاگۆن تۆمەتبار کراون بەوەى بازرگانى نایاسایی لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە و، بە بەهاى ملیارەها دۆلاریش پرۆسەى ساختەیی بەرێوە بردووە".
گووتیشى "سەرەڕاى ناوى کۆمپانیا لە لیستى تۆمەتبارکردنى فیدراڵى نەهاتووە، بەڵام بە (گواستراوی #٢) ناوی هێنراوە کەبارەگاى لەشارى میرسینى تورکیە". هاوکات کۆمپانیای تی ئار ئادیر، لەناوى تریدر کەمپ ساپڵای، لە ڕێکلامەکانى خۆیدا خۆى ناوزەند کردووە. دەسەڵاتدارانى واشنتۆن کۆمپانیا تورکییەکە بە پیلانگێری کەمکردنەوەى تێچووى گواستنەوەکانی لە ڕێگەى ئێرانەوە تۆمەتبار کردووەو، سووریش لەوەى لەبرى گرتنەبەرى ڕێگاى یاسایی تێچوویەکى کەمێک بەرزتر، کارى نایاسایی لەقازانجی تاران پەیڕەو کردووە.
لەتشرینى دووهەمى ٢٠١٨، داواکارییە گشتیە فیدراڵییەکانى ئەمەریکا سێ هاووڵاتى ئەمریکی لە ویلایەتى ڤێرجینیا کە بریتی بوون لە "ئەبو هودا فاروقی، سەرۆکى جێبەجێکارى پێشووى کۆمپانیا ئەنهامی ئەمریکی و، مازن فاروقی سەرۆک و دامەزرێنەرى کۆمپانیاى لوجیستى نێودەوڵەتى و، هاوپەیمانى ئەنهام بەناوى (یونیترانس ئەنتەرناشیوناڵ ئەنکۆربۆریتد) و، سەڵاح مەعروف تۆمەتبار کرد، بەوەى پیلانگێرى و سەرپێچی کۆتە سەپێنراوەکانى کاری بازرگانى لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە".
جگە لەوانەش پرۆسەى سپیکردنەوەى پارەى نێودەوڵەتیان بەرێوە بردووە. هێمای بەوەش کردووە "تی.ئاڕ.ئادێر، لەگەڵ ئەنهام بۆ ماوەیەکى زۆر کاری هاوبەشیان ئەنجامداوە، لەساڵى ٢٠١١ ـشدا، لە پرۆژەى وێستگەى تاجی نیشتیمانى بەبەهاى ١،٧ ملیۆن دۆلار کاریان کردووە، کەتایبەتە بە دابینکردن و ڕادەستکردنى سەربازگەیەکە بۆ سوپاى عێراق لە شارۆچکەى تاجی".
لەپاڵ ئەوانەش پرۆژەیەکى دیکەیان لە ئەفغانستان بەبەهاى ٤،٢ ملیۆن دۆلار پێکەوە ئەنجام داوە. بە پێی لیستەکەى تۆمەتەکانى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا کۆمپانیاى ئەنهام، گرێبەستێکى بەناوى SPV-A بەبەهاى هەشت ملیار دۆلار وەرگرتووە، بۆ ئەوەى خۆراک و کەرستەى مانەوە بۆ هێزە ئەمەریکییەکان لەئەفغانستان دابین بیکات، لەپاڵ ئەوانەش دوو ویستگە لەو وڵاتە بۆ عەمبارکردنى هێزەکانى ئەمەریکا دروست بکات.
لیستەکە جەخت لەوەش دەکەنەوە "تۆمەتباران لە ڕێگەى بەخشش و، وێنەى چەواشەکاری لەبارەى وێستگەکانیان پیلانگێری بەسەر وەزارەتى بەرگرى واشنتۆن کردووە". ماڵپەرە سویدیەکە ئاشکراشی کردووە "پێشکەشکارى داواکارییەکان، واژوویان لەسەر پابەندبوون بەسزاکانى ئەمریکا کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتیان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان هیچ چالاکییەکى بازرگانى لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدەن".