![درێژکردنەوەی ماوەی دەسبەسەرکردنی ژینا مودەڕسگورجی، چالاکی مافەکانی ژنان](/sites/default/files/2023-05/photo_2023-05-22_09-38-44.jpg)
AvaToday caption
پاش تێپەڕبوونی نزیکەی چل ڕۆژ، ماوەی دسبەسەرکردنی ژینا مودەڕسگورجی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لە کانوونی ئیسڵاح و تەربییەتی ئەو شارە درێژ کرایەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە تۆمەتی نوێی "بڵاوکردنەوەی درۆ و پڕوپاگەندە"ی دراوەتە پاڵی٠
ئەو چالاکەی مافەکانی ژنان، ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ ، لە کاتی گەڕانەوە و لە ڕێگەی کتێبفرۆشیی شوێنی کارەکەی بۆ ماڵی خۆیان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە، دەسبەسەر کرابوو.