بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاشکراکردنی سەرکردەی تاوانە دادوەرییەکان بەرامبەر لەسێدارەدراوەكانی ئیسفەهان

ئاشکراکردنی سەرکردەی تاوانە دادوەرییەکان بەرامبەر لەسێدارەدراوەكانی ئیسفەهان
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

سەرکردەی تاوانکاری ئەمنی و دادوەری لە پشت کوشتنی گەنجانی ئازادیخواز، ساڵح میرهاشمی، ماجید کازمی و سەعید یەعقووبی، ئەو سێ گەنجە تۆمەتبارەی "ماڵی ئیسفەهان"، کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بانەمەڕ سزاکەیان جێبەجێ كرا.
هەروەها دەستی لە ئەشکەنجە و دەستگیرکردنی بەربڵاوی ئازادیخوازان لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، مازەندەران و  خوراسانی باکوور هەبووە.

ئەسەدوڵڵا جەعفەریسوتە کە لە نێو دادوەرەکانی پارێزگای ئیسفەهان بە "ئەسعەد دێوانە" ناسراوە، خەڵکی گوندی سوتە لە ناوچەی ناوەندی پارێزگای مازەندەران، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٤٠٠ەوە سەرۆکی دادوەری پارێزگای ئیسفەهان بووە.

فەرماندەی دۆسیەی ئەمنی و کوشتنی (هەڵواسینی) ترسناکی حەمیدڕەزا عیرفانییان، مامۆستای بەناوبانگ و ڕۆشنبیر و شارەزای باڵای یاسای تاوان و تاوانناسی لە زانکۆی شەهید بەهەشتی لە تاران و مامۆستای زانکۆی ئیشراق بۆجنوور و نوێنەری دادگای دادی کارگێڕی لە پارێزگای خوراسانی  باکوور بووە٠

ئه م تاوانباره هەروەها دەستی باڵای هەیە لە پێشێلكردنی مافی كەمە ئایینیەكانی وەك مەسیحی و كەلیمی و بەهاییەكان٠

یەکێتیی ئەورووپا، لە میانەی بڕیارێکدا لە  ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی ڕۆڵی لە پێشێلکردنی بەربڵاو و توندی مافی هاووڵاتیانی ئێرانی، جێبەجێکردنی حوکمی نامرۆڤانە و ئەشکەنجەدان، هاتنە ناوەوەی ئەسەدوڵڵا جەعفەری بۆ وڵاتانی یەکیەتییەکە قەدەغە کرد و فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەموو سەروەت و سامانەکانی لە ئەوروپا دەرکرد.