بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گیانلەدەستدانی گوماناویی خوێندکارێک لە خەوتنگەی زانکۆی ئازادی کرماشان 

گیانلەدەستدانی گوماناویی خوێندکارێک لە خەوتنگەی زانکۆی ئازادی کرماشان 
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ شەوی چوارشەممەی، ڕێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕ، کچە خوێندکارێک بە ناوی "سەنا زارعی" تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "کوییکـ"ـی ناوچەی سەرپێڵ‌زەهاو، بە شێوەی گوماناوی لە خەوتنگەی زانکۆی ئازادی کرماشان گیانی لەدەست دا.

هەروەها هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیسنا" لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی دادسەرای شاری کرماشانەوە ڕایگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کچە خوێندکارە، بە ئەگەری زۆرەوە ژەهراوییبوون بووە.

لەلایەکی ترەوە تۆڕی میدیایی ڕووداو لە زاری کەسانی نزیک لەو خوێندکارە بڵاوی کردووەتەوە، سەنا زارعی، هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و هاوژوورییەکانیشی هەستیان بە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشبوونی نەکردووە و لەناکاو خوێن لە لووت و گوێی هاتووە و گیانی لەدەست داوە.