بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوشتنی هەرزەکارێکی بەلووچ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە بەندەر عەباس

کوشتنی هەرزەکارێکی بەلووچ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە بەندەر عەباس
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noبۆچوون

 

هەرزەکارێکی بەلووچ لە شاری بەندەر عەباس لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا. بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، هەرزەکارێکی بەلووچ کە چووەتە سەر کارەکەی لە بەندەر عەباس، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.

ناسنامەی ئەم هەرزەکارە بەلووچە بە ناوی عەبدوڵڵا مەلازای تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی حاج عەبدولقفوور، دانیشتووی گوندی گورو ڕاگەیەندراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عەبدوڵڵا بۆ کارەکەی چووەتە بەندەر عەباس و دوای چەند ڕۆژێک بنەماڵەکەی ئاگادارکرانەوە کە تەرمەکەی لە مردووخانەی بەندەر عەباسدایە.

كەمتەرخەمی کۆماری ئیسلامی و نەبوونی هەلی کار لە بەلووچستان وایکردووە کە گەنجانی بەلووچ بە مەبەستی کار بچنە شوێنەکانی دیکە و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.