بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعاتى تیرۆریست ژەهراویکردنى قوتابیانى بە دروستکردنى هەرجومەرج و ئاشۆ لەقەڵەم دا و خۆى و ڕژێمی لێ بێبەرى کرد

ئیتلاعاتى تیرۆریست ژەهراویکردنى قوتابیانى بە دروستکردنى هەرجومەرج و ئاشۆ لەقەڵەم دا و خۆى و ڕژێمی لێ بێبەرى کرد
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

وەزارەتى ئیتلاعاتى کۆمارى ئاخوندى، دوێنێ هەینى ٨ى بانەمەڕ و دواى دەیان هێرشى تیرۆریستى ـ شیمیایی لە قوتابخانەکانى سەراسەرى ئێران، لە بەیاننامەیەکدا نکۆڵى لە بوونى دەستى کۆمارى ئاخوندى کرد لەم هێرشانە و ئەم کارەى بە "شەیتانى ـ بزۆزی" و "نەخۆشیگەری ـ دەروونشێواوی" و "هیستریاى بەکۆمەڵى قوتابیان" و هەروەها بەکاربردنی هەندێک مادەى وەک "بۆمبی بۆن پیس" هەژمار کرد.

لە بەیاننامەکەى وەزارەتە تیرۆریستەکەى کۆمارى ئاخوندی هاتووە، کە لە هیچ یەک لە قوتباخانەکان مادەى ژەهراوى بڵاو نەبووەتەوە بەڵام کەسانى "نافەرمى" بوونەتە هۆى دروستکردنى ترس و بە شێوەى دەستى ئەنقەست لە هەندێک شوێن گوتراوە ژەهر بڵاو کراوەتەوە و ئەم باسە "یەکێکە لە هەستیارترین و قورسترین کارەکانى ساڵى ڕابردووى سەربازانى گومناوی ئیمامى زەمان" و ژەهراویکردنەکان بە "بۆمبی بۆن پیس" و "سپراى فرمێسکڕێژ" و "گازی بیبەرى تیژ" و بە "ئامانجى دژە ئاسایش و دژە خەڵکى"ـن و تا ئێستا ٣٠٠ کەس لەسەر کڕینى بۆمبی بۆن پیس دەستبەسەر کراون.

 

نابێت بیرمان بچێت کە:

ـ ئەوەى لە ئێران دژى خەڵک و ژنان ڕوودەدات، بێشک دەستى کۆمارى ئاخوندى و هێزە ئەمنییە تیرۆریستییەکانى ئەو ڕژێمەى تێدایە.

ـ چۆنە بەو هەموو سیخوڕ و کامێراى چاودێرى و دەزگا ئەمنییەوە کە ئەگەر پرسێک لە بەرژەوەندى ڕژێم بێت ڕاستەوخۆ دەزانرێت و ئاشکرا دەکرێت، بەڵام ئەوە چەندین مانگە قوتابیان ژەهراوى دەکرێن، کەچى ئەم ڕژێمە دەستەوەستانە و نازانێت کێن؟!

ـ فەلسەفەى کۆمارى ئیسلامى لەسەر "ترس و تۆقاندن" و "گێرەشێوێنى" وەستاوەتەوە و لە ٤٣ ساڵى ڕابردوودا ئاخوندەکان بۆ ئەم بنەمایە کاریان کردووە و دەشیکەن و خەڵکى ئێرانیان بە هیچ شێوەیەک بۆ گرنگ نەبووە و نییە!