بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بنەماڵەى شەهید و تۆمەتبار لەبەرەیەک و کۆمارى ئاخوندى لەبەرەیەکى دیکە!

بنەماڵەى شەهید و تۆمەتبار لەبەرەیەک و کۆمارى ئاخوندى لەبەرەیەکى دیکە!
AvaToday caption
posted onApril 7, 2023
noبۆچوون

دەسەڵاتى نادادپەروەرى دادى کۆمارى ئاخوندى، عەباس کورکور کە بە موجاهید کورکور بەنێوبانگە، بە تۆمەتى کوشتنى کیان پیرفەلەکى بە ئیعدام مەحکووم کردووە.

 

بنەماڵەى کیان پیرفەلەکیش ڕایانگەیاند کە تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان لە لایەن بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى ئەنجام دراوە نەوەک موجاهید کورکور کە لەم تاوانەدا هیچ دەستێکى نەبووە.

دادگاى شارى ئیزەش موجاهیدى بە تۆمەتى کوشتنى کیان پیرفەلەک کە لە خۆپێشاندانەکانى ٢٥ى خەزەڵوەر شەهید بوو، تۆمەتبار کردووە.

عەباس (موجاهید) کورکور، یەکێک لەو کەسانەیە کە لە سەرەتاى مانگى بەفراونبار لە گوندێکى شارى ئیزە دەستبەسەر کرا. بنەماڵەى موجاهید کورکور و دایکى، ئەشکەنجە و ئازاردانى کوڕەکەیان بە دەستى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئیسلامى لە قاو دا.

دایکى کورکور

زەینەب مەولایی ڕاد، دایکى کیان پیرفەلەک، کە لە کاتى کوشتنى کوڕەکەى لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵى بووە، لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى کوڕەکەى گوتى کە بەکرێگیراوانى کۆمارى ئاخوندى تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە و باسى لەوەش کرد "هەر ئەوانەى کە کیانیان بردە باڵەخانەى هیلال ئەحمەر".

شایەنى باسە دایکى موجاهید کورکور، چووەتە سەر گڵکۆى شەهید کیان پیرفەلەک و لەگەڵ بنەماڵەکەشى یەکى گرتووە، بەڵام کۆمارى ئاخوندى دەیهەوێت ئەم تاوانە لەسەر بەکرێگیراوەکانى لابەرێت و بیخاتە ئەستۆى کەسێکى بێتاوان تا بەم شێوەیە شەهید و بێتاوانەکان بخاتە بەرەیەک و منداڵکوژەکانیش ئازاد بن!