بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیخوڕیکردن لەسەر ڕەنگى قژى "بن مەقنەعە"؛ سترێسێکى نوێی کچە قوتابییەکەم!

سیخوڕیکردن لەسەر ڕەنگى قژى "بن مەقنەعە"؛ سترێسێکى نوێی کچە قوتابییەکەم!
AvaToday caption
posted onApril 6, 2023
noبۆچوون

دکتۆر محەمەدئەمیر سەماواتیان (دەروونناس)

 

١. کچە  ۱۷ ساڵەکەم، قوتابیی نایابی بەشى بیرکارییە و لە قوتابخانەیەکى ئامادەیی نموونەیی ـ دەوڵەتى لە تاران.

٢. مانگێک بەر لە جێژن، بە ئاگادارى من و دایکى، ڕەنگى قژى گۆڕی بۆ "قاوەییەکى ڕوون" و ئێستا هەڵبەتە نزیکەى ٢ مانگە، ڕەنگە "ڕەش"ـەکەى قژەکەى زیاتر بووەتەوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا سەرى تاڵە مووەکانى قاوەییەکى تۆخن!

٣. تکایە سەرەنج بدەنە ئەم گفتوگۆ باوک ـ کچانەیەی کە تایبەتە بە ١٤ى خاکەلێوەى ئەمساڵ:

- باوکە!

+ گیان!

- چ لە سبەى بکەم؟

+ چی چ بکەى؟!

- بڕیار وایە بەڕێوەبەر خۆى بێت و تەماشاى قژمان بکات!

+ دەى با بێت، بۆ مەگەر لەسەر ئەوە لە قوتابخانە دەرت دەکەن؟

- نا! دەبێت مەقنەعەکەمان لابەرین، تا تەماشاى قژمان بکەن کە ئاخۆ ڕەنگمان کردوون یان نا!

+ تەماشاى قژى بن مەقنەعەکانتان بکەن؟!

- بەڵێ! تێرمی پێشوو هاتنە نێو پۆل و بە هەموویان گوت مەقنەعەکانتان داکەنن. یەکێک لە کچەکان قژى ڕەنگ کردبوو، بەڕێوەبەر پێى گوت: نمرەى ئاکارت کە هیچ، بەڵکو ئاگادار بە لە تۆمارکردنى ناوت بۆ ساڵى ئایندە تووشى کێشە نەبیت!)

+ چیترى گوت؟

- گوتى: (ئەگەر شتێکى ئاکارى بۆتان بێتە پێش، زانکۆ وەرتانناگرێت)!

٤. کچە قوتابییەکەم، لە دوێنێوە تووشى "سترێسێکى زۆر" بووە لەسەر ئەوەى کە لە نێو پۆل و ئەویش لە نێو قوتابخانەیەکى نمونەیی ـ دەوڵەتى، مەقنەعەکەى پێ لابەرن و تەماشاى قژى بکەن تا قژى قاوەییەکەى بەر لە دوو مانگى کە ئێستا ڕەشایەتییەکەیان بۆ گەڕاوەتەوە... ئەو دەترسێت کە نەکا نمرەى ئاکارى بشکێنن و ساڵى دواتر ناوى تۆمار نەکرێت و ڕێگە نەدرێت بچێتە زانکۆ و ...

٥. منى باوک، چ لەو سترێسە نوێیەى کچەکەم بکەم، کچێک کە ساڵى پێشوو سترێسى باتۆم و هێرشە ئەمنیەتییەکانى سەر قوتابخانەکانى هەبوو و دواتر بووە سترێسى گازى شیمیایی؟

ئەم هاوارە بۆ کوێ بەرم؟ هاوار بۆ کێ بکەم کە قژى ژێر مەقنەعەکەى کچەکەم هیچ پەیوەندییەکى بە ئێوەوە نییە؟ چلۆن دەکرێت ئەم وەحشیگەرییە ڕابگیردرێت؟!