بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو ئەندامی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە بەلووچستان کوژران

دوو ئەندامی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە بەلووچستان کوژران
AvaToday caption
posted onMarch 11, 2023
noبۆچوون

ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەشەمە، دوو ئەندامی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم لە شاری گوڵشەن سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کە بۆ چاوەدێری و سەرکوتی خەڵک لە حاڵی گەشتدا بوون، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕێژیم، لەو هێرشە چەکدارییەدا کە بە شێوەی کوتوپڕ ئەنجام دراوە، سەرهەنگ دووەم موحسێن پوودینەیی و ستوان سێهەم ئێحسان شەهرەکی کوژراون.

کوژرانی ئەو کەسانە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی شارەکانی پارێزگای بەلووچستان بەهۆی خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو پارێزگایە دژی ڕێژیمی ئێران بەتایبەت لە ڕۆژانی هەینیدا میلیتاریزە دەکرێت و هێزێکی زۆر لە شارەکانی بەلووچستان بڵاوەیان پێ دەکرێت. 

بەرپرسانی ڕێژیم بانگەشەى ئەوەیان کردووە کە ئەو دوو ئەندامەی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم بۆ ئەمنییەتی خەڵک لە حاڵی گەشتدا بوون، بەڵام خەڵکی ئەو شارە باسیان لەوە کردووە کە ئەو کەسانە لە هەوڵی چاوەدێریکردن، کۆنترۆڵ و سەرکوتی خەڵکدا بوون کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.