بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەلجیکا بۆ کۆمارى ئاخوندى: هاووڵاتییە زیندانیکراوەکەمان ئازاد بکەن

بەلجیکا بۆ کۆمارى ئاخوندى: هاووڵاتییە زیندانیکراوەکەمان ئازاد بکەن
AvaToday caption
posted onMarch 2, 2023
noبۆچوون

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە کارمەندێکی فریاگوزاریی ئەو وڵاتە کە لە ئێران زیندانی کراوە، بە زووترین کات ئازاد بکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسە ٢٤، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەلیکساندێر دی‌کرۆ، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، داوای لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرکۆماری کۆمارى ئیسلامى کردووە کە بە زووترین کات، "ئۆلیۆیە وێندکاستیل"ـى کارمەندی فریاگوزاریی بەلجیکایی کە لەلایەن ڕێژیمەوە دەستبەسەر و زیندانى کراوە، ئازاد بکەن و هیچ مەرجێک بۆ ئازادکردنی بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا نەسەپێنن، چونکە ناوبراو بێ تاوانە.

وێندکاستیل، تەمەن ٤٢ ساڵ لە مانگی فێورییەی ٢٠٢٢ی زایینی لەلایەن کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرا. دەزگای دادی ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵ ناوبراوی بە تۆمەتی سیخوڕی بە سزای ٧٤ قامچی و زیاتر لە ١٢ساڵ زیندان، مەحکووم کرد.