بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکا: ترامپ و پۆمپێئۆ دەکوژین

کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکا: ترامپ و پۆمپێئۆ دەکوژین
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2023
noبۆچوون

▫️فەرماندەی هیزی هەوافەزای سپای پاسداران لە وتووێژێکی تێلێڤیزیۆنیدا، لەبارەی هێرش بۆ سەر بنکەی عەینەولئەسەدی عێراق، وتی: سپا دەیهەوێت ترامپ و مایک پۆمپێئۆ بکوژێت.

▫️ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەمیرعەلی حاجی‌زادە، فەرماندەی هەوافەزای سپای تێرۆریستی پاسداران، لە وتووێژێک لەگەڵ دەنگ‌وڕەنگی کۆماری ئیسلامی، لەبارەی ‌هێرشی مووشەکی بۆ سەر پایەگای عەینولئەسەدی عێراق کە بنکەی هێزەکانی ئەمریکایە، وتی: سپای پاسداران دەیهەوێت دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا و مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ بکوژێت کە بە دەستووری ئەوان قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی پاسدارانی ڕێژیم کوژراوە.

▫️ئەو قسە و هەڕەشانەی فەرماندەی هەوافەزای سپای تێرۆریستی پاسداران لە کاتێکدایە کە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی هێرشی کردە سەر پایەگای عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەلئەنباری عێراق و هێزەکانی ئەمریکا پێشتر زانیاریی ئەوەیان هەبوو کە سپا بە مووشەک هێرش دەکات.