بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنی ١٧ زیندانی سیاسى دژ بە بێ چارەنووسییان لە زیندانی ئیلام

مانگرتنی ١٧ زیندانی سیاسى دژ بە بێ چارەنووسییان لە زیندانی ئیلام
AvaToday caption
posted onFebruary 14, 2023
noبۆچوون

بەگوێرەی هەواڵى سەرچاوە نێوخۆییەکان، ١٧ لەو لاوانەی کە لە کاتى ڕاپەرینە سەراسەرییەکان دەستبەسەر کراون و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بێ چارەنووس ماونەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، لە چالاکییەکی گرووپی و وەک ناڕەزایەتی لەسەر نادیارى چارەنووسیان و پشتگوێخستنى دۆسیەکانیان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

 

لەو ١٧ کەسەى کە دەستیان بە مانگرتن کردووە، ١٣ کەسیان خەڵکی ئابدانان و چوار کەسی دیکەیان خەڵکی ئیلامن و ڕایانگەیاندووە کە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە مانگرتن دەمێننەوە.

دەگوترێ، بەمەبەستی گوشاری زیاتر بۆ سەر مانگرتووان، بەرپرسی زیندانی ناوەندیی ئیلام، ئەم زیندانیانەى لە مافە سەرەتاییەکانی وەک هەواگۆڕکێ بێبەش کردووە. لە لایەکی دیکەوە ئەم زیندانیانە بە نۆرە و ڕۆژانە دەگوازرێنەوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ناوەندی پارێزگای ئیلام بۆ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان.

باسیش لەوە دەکرێت کە بەرپرسانی دادى شارەکانی ئابدانان و ئیلام بە ئەنقەست ڕێگری لە بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو زیندانیانە دەکەن.