بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەسبەسەرکرانی چوار بەکرێگیراو ـ تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە ئەرژەنتین

دەستبەسەرکردنی چوار بەکرێگیراو ـ تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onAugust 11, 2022
noبۆچوون

 میدیاکانی ئەرژەنتین باسیان لە دەستبەسەرکردنی چوار بەکرێگیراو ـ تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی کرد کە پاسپۆرتی ساختەی فەڕەنسییان پێ بووە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ فەردا، پێگەی هەواڵی "پرایمێرا ئێدیسیۆن" لە بۆینس ئایرێس بڵاوى کردووەتەوە کە ئەو کەسانە وا خۆیان نیشان داوە بە ڕەچەڵەک عێراقین و لە ڕێگادا بوون بۆ ئەمستردام.

 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە و ڕاپۆرتی سەرچاوەی هەواڵی (ئینفۆبائە)ى ئەرجەنتین، ئەم کەسانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەزئێزاى بۆینس ئایرێس دەستبەسەر کراون و ئەگەری پەیوەندییان لەگەڵ سوپای پاسداران لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 میدیاکانی ئەرژەنتین ڕایانگەیاندووە، وەرگرتنی زانیاری لە "سەرچاوەی نادیار" بووەتە هۆی دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بەم "سەرچاوانە" بڵاو نەکراوەتەوە.

 ماڵپەڕی ئیسرائیلى، ئینتێڵى تایمز نووسیویەتی: گومان دەکرێت دوای ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەم کەسانە، بەکرێگرتەکاران مەبەستیان بووە کەسەکان بگوازرێنەوە بۆ ئەرژەنتین تا ئاشکرا نەبن.

 تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەرژەنتین لەم بارەیەوە بە فەرمی هیچ جۆرە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردووەتەوە. بەڵام میدیاکانی ئەم وڵاتە وێنەی دوو ژنی جەحێڵ و دوو کوڕە لاویان بڵاو کردووەتەوە کە لە پاسپۆرتە ساختە فەڕەنسییەکانەوە وەرگیراوە.