بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرش کرایە سەر پترۆشیمى ماهشەهر و سوپاى تیرۆریستى پاسداران بێدەنگە

هێرشى کرایە سەر پترۆشیمى ماهشەهر و سوپاى تیرۆریستى پاسداران بێدەنگە
AvaToday caption
posted onApril 1, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

ئەمشەو تەقینەوەیەکى گەورە لە یەکێک لە سایتەکانى ناوچەى تایبەتى پترۆشیمى ماهشەر ڕووى دا کە چەندین کاتژمێر ئاگرەکەى بەردەوام بوو. دواى ئەوە هێزە ئیتلاعاتییەکانى سوپا چوونەتە ناوچەى "کۆمپانیاى پترۆ پالایش کاوشگران"ـى سەر بە سوپا لە ناوچەى تایبەتى پترۆشیمى ماهشەهر

 

لە ڕاگەیاندنە درۆزنەکەى کۆمارى ئیسلامیش تەنیا ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە کە تیایدا "موحسن ئەدیبی" وەتەبێژى دۆخى تەنگەتاوێى ناوچەى تایبەتى ئابوورى پترۆشیمى لە ڕێگەى هێڵى تەلەفۆنەوە دەڵێت: ئاگر لە تەکەرێکى بارگیرى بووە و دواى کاتژمێرێک بە تەواوى کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام هێشتا نەزانراوە هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە چییە و پسپۆڕانى ناوچەى تایبەتى ئابوورى ماهشەر خەریکى تاوتێکردنین.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاگرەکە سەرەتا لە تەنکەرى بارگرەکەوە سەرى هەڵنەداوە، بەڵکو تەقینەوەیەکى گەورە ڕووى داوە و دواتر ئاگرەکە پەلى هاویشتووە بۆ تەنکەر و چەند بەشێکى دیکەى کۆمپانیاى کاوشگەرانى بەندەرى ماهشەر کە بە هۆیەوە دوو کەس تووشى سووتان بوونەتەوە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حاجى نێرگسى بەندەرى ماهشەر.

هەروەها چەند ناوەندى هەواڵى دیکەى سەر بە سوپا دەڵێت ئاگرەکە بە هۆى "دزەکردنى بەنزینەى پیرۆلیز بووە بۆ نیو سیستەمەکانى بەرهەمهێنان و کۆبوونەوەى لەوێ و دواتر بە هۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرماوە تەقیوەتەوە.

بە پێى ڕاپۆرتى تایبەت کە بە دەست ئاڤاتودەى گەیشتووە، تاقینەوەکە بە هۆى هێرشى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بووە، بەڵام سوپا هەڕەشەى لە فەرمانبەرانى شیفتى شەوى پێنجشەممەى کاوشگەران کردوە کە لەم بارەوە قسە نەکەن و بڵێن تەنیا تەقینەوەیەکى نێو کۆمپانیاکە بووە.

هەرچەندە ڕاگەیاندن و بەرپرسە پیلانگێڕەکانى کۆمارى ئیسلامى دەڵێن کۆمپانیاى پترۆ پاڵاوگەى کاوشگەرانى بەندەرى ماهشەر بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەى پی.ئەى.جى و گۆڕینى بۆ بەرهەمى منۆ ئاتیلن گلایکۆل لە پیشەسازى ئەلفین کار دەکات کە بۆ بەرهەمهێنانى ڕەنگسازى بەکار دەبرێت، بەڵام لە ڕاستیدا لەم پاڵاوگەیە کۆمپانیاکە خەریکى کارکردنە لە سەر مادەى هایدرۆکاربۆنى و چەند مادەیەکى دیکە کە مەترسى ئەوەیان لێ دەکرێت بەکار ببرێت لە دروستکردنى تەقەمەنى مەترسیدار و مووشەک و تەنانەت بۆمبی ئەتۆمى.