بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پشتڕاستکردنەوەى هەواڵێکى تایبەتى ئاڤاتودەى لە لایەن ئیسرائیلەوە: هێرشمان کردە سەر ناوەندێکى سوپا لە کرماشان

پشتڕاستکردنەوەى هەواڵێکى تایبەتى ئاڤاتودەى لە لایەن ئیسرائیلەوە: هێرشمان کردە سەر ناوەندێکى سوپا لە کرماشان
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2022
noبۆچوون

ئیسرائیل، پێنجشەممە ١٧ى فێبریوەرى، دیمەنێکى مانگى دەستکردیانە لە بنکەى دانانە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نوێیەکەى سوپاى پاسداران (لە جۆرى شاهید) بڵاو کردەوە کە ڕۆژى ١٢ و ١٤ى مانگى فێبریوەرى لە لایەن ناوەندى زانیارى و ئۆپەراسیۆنى تایبەتى ئیسرائیل (مووساد) لە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە.

 

بە پێى سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانى  هەردوو دەزگاى زانیارى ئەمریکا و ئیسرائیل، دەرکەوتووە کە هێرش بۆ ئەم بنکەى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە و لەنێوبردنى، هەوڵەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ گورزوەشاندن لە ئیسرائیل بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانى ئەم وڵاتە لە سوریە پووچەڵ دەکاتەوە.

سەرچاوەکان دەشڵێن کە ئەم هێرشەى مووساد لە وەڵامى هەڵدانى دوو فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى تەقینەوەى سوپاى تیرۆریستى پاسداران بووە لە ڕۆژئاواى ئێران کە بەرەو ئیسرائیل ناردوویانن.

ئیسرائیل بە شێوەى ئاشکرا ناوەندەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران دەکاتە ئامانج، بەڵام لاوازى سوپا بووەتە هۆى ئەوەى کە نەتوانێت نە وەڵامى ئیسرائیل بداتەوە و نە هەواڵەکەش پشتڕاست بکات.

ئەمەش لینکى ئەو هەواڵەیە کە هەمان شەو و لە زمانى سەرچاوەیەکى تایبەت لە ئاڤاتودەى بڵاومان کردەوە:

https://avatoday.net/ku/node/17251